خه‌ونت ده‌دی ..
حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌تان .. باخچه‌یه‌كی پڕ له گوڵا بێ
كه‌چی دڕك له سه‌ر دیوار و سه‌ربان و ..
هه‌ردوو برۆكانیشت ڕوان
هه‌زاره‌ها شه‌و .. تا به‌ره‌به‌یان
خه‌ونت به روخساری خواوه ده‌دی
كه‌چی كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستای .. جێ ماچی شه‌یتان
به‌سه‌ر نێوچه‌وانته‌وه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی ده‌نوان
خه‌ونت به بارانه‌وه دی ..
فرمێسك باری
حه‌زت ده‌كرد ئاسمان پڕبێ ..
له ئه‌ستێره‌ی چاو زه‌رد و مه‌لی ره‌نگین
كه‌چی بێجگه له ته‌م و دووكه‌ڵا
هیچی دیكه‌ت نه‌دی ..!
خه‌ونت ده‌دی .. دڵداره‌كان به ماچ یه‌كدی بشۆن
كه‌چی بینیت .. گلێنه‌ی یه‌كدی ده‌خۆن
واز له خه‌ونه‌كانت بێنه .. له زوویێكه‌وه .. ئۆهۆو ..
سه‌رده‌مێكه
ئینجانه‌ی سه‌ر بالكۆنه‌كان ..
چیمه‌ن و باخچه‌ی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
له‌بری گوڵی جوان
بزمار و چه‌قۆ ده‌گرن
شاعیره‌كان ..
له‌بری قه‌ڵه‌مێكی غه‌مگین و كاغه‌زی سپی
شمشێر هه‌ڵده‌گرن ..!
سلێمانی ڕه‌شه‌مێ/ 1987
|