بۆ تۆ … هاوڕێم
|
|
ئه‌مڕۆ .. له تاو كۆچی ده ساڵا له‌مه‌وبه‌ری تۆ چه‌نده كه‌یل و پڕه دڵم .. وه‌ك ئازیز مرده‌یه‌ك .. ده‌كه‌ومه گه‌رمه‌شین و واوه‌یلایه‌ك تۆ دونیایه‌ك ئاوات و ئازارت .. هه‌ر به میرات .. بۆ من جێ‌هێشت ئاخر تۆ وتت: مه‌رگی من ته‌قینه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها سه‌رچاوه‌یه سه‌وز بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی دارستانێكی سووتاوو.... باخی قه‌ره‌برووت و .. هه‌ستانه‌وه‌ی .. سه‌ده‌ها كاوه‌یه به مه‌رگی پیرۆزی تۆ قه‌سه‌م.. نه سه‌رچاوه‌یه‌ك ته‌قییه‌وه و .. نه دره‌ختێكیش سه‌وز بوو گۆڕت پڕخه‌م بێ .. گۆی زه‌وی وه‌ك ئه‌وسا .. هێلكه‌یه‌كی پیس و گه‌نیوه ره‌گی هه‌ر دره‌ختێكی دارستانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره .. كرمێ و رزیوه من و یاری جێماوت برسیمانه .. چی له هێلكه‌یه‌كی گه‌نیو بكه‌ین من و ئه‌ویش بۆ هێلانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێین وه‌ك دوو مه‌لی باڵا هه‌ڵوه‌ریو سووتانی گشت دارستانه‌كان ده‌بینین نا هاوڕێـكه‌م .. چاولێـك بنێ و ئارام بنوو پاش كۆچی تۆ .. له‌گه‌ڵا پیره ژنه‌كاندا تێر گریاین ئه‌مێستاش له خه‌می مه‌رگی كت و پڕی تۆ له‌ته‌ك هاوڕێكانت.. تا نیوه‌شه‌و ده‌خۆینه‌وه سوێند به خوێنت خه‌فه‌تبارین .. له تۆڵه‌ی مه‌رگی تۆ .. له ئاوده‌ستی باڕه‌كاندا ده‌ڕشێینه‌وه ئارام به‌و .. ئێمه‌ین جێی باوه‌ڕی تۆ ئه‌و دره‌خته زڕه‌ی تۆ ئاوت ده‌دا هیچ مه‌ترسه .. ده‌یبڕینه‌وه ئه‌و كچۆڵه شه‌رمنه‌ی تۆ بۆی ده‌سووتای نیگه‌ران مه‌به .. هه‌ر شه‌وه و یه‌كێ له هاوڕێكانت ده‌یبه‌نه‌وه وه‌ك پێكی جێماوی خۆت .. به دزی تۆ .. ده‌یخۆنه‌وه ..!
|