|
چیرۆکى خەزانى
نەمرى چاوەکانى |
|
چی ره‌نگی چاوه‌كانی وا زه‌رد كردووی؟ مه‌گه‌ر نازانی كه پایز ده‌ڕوا و.. ده‌مرێ مه‌رگی مه‌زنی خۆی به من ده‌سپێرێ..! رۆحی ملیۆنه‌ها گوڵا و گه‌ڵا.. وه‌ك خوێن له دڵما .. ده‌گه‌ڕێ بۆ شین و پرسه‌ی دره‌ختی دونیا .. چاوانم ده‌بنه ئاسمانی هه‌ورباری پایز ئاسا .. تا دێ .. به خوڕتر داده‌كا..! دڵه‌ی وێڵیشم.. له ترسی مه‌رگی خه‌زان.. وه‌ك بێچوه پشیله‌ی برسی.. تیژ و تیژتر.. به‌سه‌ر دار و به‌رد و دڕكدا راده‌كا ..! - ئه‌م ره‌شه‌بایه بۆ ناسره‌وێ..؟ چی لێم ده‌وێ..؟ زریكه‌ی چ خه‌مێكی ساوایه و شه‌و ناخه‌وێ ته‌رمی بێنازی گه‌ڵا و گوڵی رۆژانی عومرم بۆ چ گێژه‌نێ راده‌پێچێ بۆ واز له به‌ژنی وشكی دره‌ختی عیشقم ناهێنێ؟ بۆ لقه‌كانی .. وه‌ك لووله‌ی ئێسقانه‌كانم تێك ده‌شكێنێ؟ لووره‌ی چ هه‌واڵێكی تاڵا راده‌گه‌یه‌نێ.. هه‌ر ده‌گرێی و … ده‌مگرێنێ..! + مه‌گه‌ر نازانی.. ره‌شه‌بای هاوار و ناڵه‌ی سه‌ره‌مه‌رگی پایزه.. ده‌كڕووزێته‌وه و .. له من و تۆ .. له هه‌ردوومان زویر و زیزه.. به ده‌م كزه و نسكۆی قورسی ماڵئاوایی .. نركه‌ی پڕ له ئازاری كۆتایی .. ده‌ناورێته‌وه كه‌چی كه‌سێ گوێ‌ی لـێ ناگرێ .. بۆیه ئه‌وه‌نده ژان له دڵا ده‌گرێ هاتنی هه‌زاران به‌هاری چاو سه‌وز .. نایخه‌نه دڵنه‌وایی .. ئه‌ی تۆ نازانی.. جودایی مه‌رگه.. مه‌رگه .. جودایی ..! - مه‌رگه‌ساتی پایزه.. وه‌نه‌وزی پڕ گه‌وزگه‌وزێنه‌ی سروشتی ئازیزه.. ده وه‌ره.. به‌قه‌د دڵۆپه بارانی ئه‌م وه‌رزه ره‌نگاوڕه‌نگ و سه‌دان ته‌رزه به كوڵا بگرین.. فرمێسكی خوێنین هه‌ڵڕێژین به‌قه‌د مه‌زنی مردنه‌كه‌ی.. شیعرێكی نه‌مر و جاویدانی ببێژین.. له‌بری په‌ژمورده‌یی هه‌ر گوڵێ.. یان سه‌مای مه‌رگی هه‌ر گه‌ڵایه.. با به جووته .. تاڵاوی ئه‌م قه‌هره بچێژین .. با له‌جێ‌ی هه‌ر لقێكی وشك و شكاو .. هه‌ر گوڵێكی سیس و بێ ئاو.. دره‌ختی شیعرێ بڕوێنین..! + مه‌گری ئازیز.. ئیتر پایز.. كه هه‌ر ساڵێ دێت و … لێره ده‌مرێ مه‌رگی خۆی به من .. به چاوه‌كانم ده‌سپێرێ..! بۆیه ئاوا زه‌ردن.. پڕ له ژان و .. خه‌م و ..ره‌شه‌با و .. گه‌رد و ده‌ردن! ده وه‌ره ئه‌ی شێتی خه‌زان.. هۆ شاعیری ماچ و ره‌شه‌با و .. نان و باران .. تا ساڵێكی‌تر كه پایز دێته‌وه.. تۆ چیرۆكی گه‌ڵا و گوڵه وه‌ریوه‌كانی.. له چاوانما بخوێنه‌وه له‌بری مه‌رگی هه‌ر په‌پووله‌یه‌ك.. سه‌د په‌پووله‌ی سووكه رازم.. هه‌ڵفڕێنه ئیتر مه‌گری و … مه‌مگرێنه!
14/6/1982 – سلێمانی
|