| چـرپـەیــەک |
|
ته‌نها له‌گه‌ڵا تۆدا … ده‌توانم به دۆزه‌خی ڕه‌شی یادگاره‌كانما بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌ی هاوڕێ‌یه ئازیزه‌كه‌م ئه‌ی ئه‌و گۆچان پیرۆزه‌ی له هه‌موو خلیسكێكا .. خۆمی پێ ده‌گرمه‌وه ! ئێواره‌یه و .. ته‌نها په‌نا و په‌سارده‌م تۆی به‌م ئێواره‌یه .. گه‌ڕیده‌یه‌كم هه‌موو سووچێكی شاره‌كه‌ت وا نه‌فره‌تم لـێ ده‌كا بۆ كوێ بچم..؟ له كوێ‌یه ساماڵی حه‌زی تۆ..؟ بارانێكی سوێر ده‌بارێ و .. توامه‌وه؟ فریام كه‌وه.. ده‌ی ده‌خیله ساماڵت ! N كه به مناڵی .. وڕكم ده‌گرت و نه‌ده‌خه‌وتم.. به گورك و سه‌گ ده‌یان ترساندم به‌ڵام گیانه.. له‌گه‌ڵا تۆدا.. هونووكه به مردنیش بمترسێنن من هه‌ر ئه‌و سۆفییه عاشقه‌م .. كه مزگه‌وتی: چاوانی تۆن..! كه ده‌ستت له نێو ده‌ستمابێ چ جیاوازییه‌كی ده‌بێ.. چیمه‌ن و گۆڕستانی به‌جێماوی هه‌زار ساڵه؟ ته‌نیا له‌گه‌ڵتا .. هه‌موو هه‌ورازێكی سه‌ختی.. ئه‌م وڵاته پڕ هه‌ورازه.. بۆ من لێژه ! N له‌وه‌ته‌ی ده‌تناسم .. به شاره‌كانا هه‌ر ده‌گه‌ڕێم و .. ده‌پرسم خه‌ڵكینه: كوانێ گۆرانییه ناخۆشه‌كان؟ كوانێ كچه ناشیرینه‌كان؟ له‌وه‌ته‌ی ده‌تناسم .. بۆ هه‌موو دونیا كه‌وتۆته ژێر په‌شمینی .. ئاڵی چاوانی من؟ خه‌ریكه خه‌ونی شه‌وانم .. له خێو.. له دێ‌و.. له جنۆكه.. له مۆته‌كه.. بژار ده‌كرێن..! ده‌ستم بگره .. توند به خۆته‌وه بمگره .. خه‌ریكه منی گێڕ و سه‌قه‌ت .. فێره سه‌مای پێش مردن بم ئه‌ی هاوڕێ‌یه ئازیزه‌كه‌م .. لێت ده‌پاڕێمه‌وه .. با شاژنانی به‌ژن زرافی خۆشه‌ویستیت گه‌مارۆم نه‌ده‌ن له سه‌رسامی .. له خۆشیانا نه‌وه‌ك بمرم ئاخر ئێمه.. كوڕانی ماڵه هه‌ژاره‌كان فێریان كردووین: ڕۆڵه .. هه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك .. فرمێسكێكی له دواوه‌یه ! هه‌ر زانێك و .. مردنێكی له دواوه‌یه ! ئیتر گیانه خۆشت نه‌وێم ئاخر نه‌وه‌ك .. نه‌وه‌ك بمرم ! به‌ڵام نا.. بۆم وه‌ره‌وه فریام كه‌وه.. من ئه‌و مناڵه ئیفلیجه‌م كه تۆ ده‌بینم پێ ده‌گرم ! N وه‌ره بچرپێنمه گوێچكه‌ت .. نه‌با كه‌سێ گوێی لێمان بێ .. گه‌ر ده‌ته‌وێ پێبكه‌نی.. من نوكته‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌م خۆ گه‌ر عاشقه گریانیشیت.. ئه‌وا من داستانی خه‌مێكی مه‌زن و زیندووی.. هه‌زار ساڵه‌م..! N من ده‌زانم .. ده‌زانم چ ده‌ریایه‌كی قووڵی تۆ.. كه‌چی هه‌موو شه‌پۆڵه شێته‌كانی خۆت ده‌مرێنی و .. منیش مناڵێكی قه‌ره‌جی رۆخانه‌تم.. كراسه شڕه‌كه‌م پڕ ده‌كه‌ی له ماسی زه‌رد و سوور .. من و پیره دایكم خه‌نی ده‌كه‌ی من پێموتی:- ئه‌گه‌ر هاتی.. سه‌رینت به‌ردی شاخێكه پێستی خۆشت ڕه‌شماڵته ئه‌تۆش وتت: تۆ له‌گه‌ڵمای هیچ قه‌یدی ناكا ئه‌مشه‌و .. له خه‌ونما سه‌رقافڵه‌ی هه‌زارانێك بووم .. هه‌ر هه‌ورازێ سه‌رده‌كه‌وتم یه‌كێك ده‌كه‌وت .. یه‌كێكیتر جێی ده‌هێشتم كه‌چی بۆ دوا جار..كه سه‌رم به‌رز كرده‌وه تۆ له پێشمه‌وه هه‌ر خۆت ته‌نیا مابوویته‌وه تاشه‌به‌رده‌كانت ڕاده‌ماڵی و چ شیرین.. به ڕووما ده‌تریقایته‌وه ! 21/8/1979 هه‌ولێر |