|
هۆ براكه‌م .. وای كه ئه‌سته‌مه
چ وێرانه‌یه‌كه ئه‌و مێژووه‌ی كه من هه‌مه
ئه‌م مێژووه ڕه‌شه به‌رده‌كه‌ی "سیزیف"ه‌و ..
به ته‌نها ئێمه به‌ر نه‌فره‌تی كه‌وتووین
چ قه‌ده‌رێك بوو، هه‌ره‌سی من، كه…گه‌وره‌كان
ره‌نگ رێژیان كرد
بۆ هه‌ر كوێ بچین غه‌ریبی نێو وێستگه‌و سه‌ر شۆسته‌ی
ساردی
به‌نده‌ره‌كانین
غه‌ریبی نێو پاس و میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان
…!
واق وڕماو له به‌رده‌م كابارێ و كتێبخانه‌كانیان
لاڵا له به‌رده‌م كچه كه‌ڵه‌گه‌ت و چاو سه‌وزه‌كانیان
با له ژێر هه‌یوانی كه‌لاوه‌كانمان كز هه‌ڵتروشكێین ..
به كوڵا بۆ عومری به‌هه‌ده‌رچووی خۆمان بگرین
وه‌ك ئه‌و پیره جه‌نگاوه‌رانه‌ی هه‌موو شه‌ڕه‌كانیان
دۆڕاند
با به قه‌هره‌وه گوێ له لاوكه برینداره‌كانی – كاویس
ئاغا – بگرین
حه‌ژمه‌ته مۆڕه‌كانی گشت ژن و كچه زه‌بوونه‌كان
له چریكه‌ی خوێن لێداچۆڕاوی –ئایشه‌شان-
ئێمه كه ئاینده‌مان ساخته و نادیاربێ
چی له زرنگانه‌وه‌ی ناوی خۆمان بكه‌ین
…؟
با پشت له هاڕڕه‌ی ئه‌و چه‌پڵانه بكه‌ین كه به موو
جیایه
له‌و چه‌پڵانه‌ی بۆ تیاترۆیه‌ك شه‌قژنیان جامانه و كڵاو
…
به ئاسمانا هه‌ڵده‌ده‌ن
…!
ئێمه‌ی بێ‌كه‌ڵبه‌و دان, له‌م دارستانه چی ده‌كه‌ین؟
با له‌مڕۆ به‌دواوه غه‌ریقی نه‌شئه‌ی ره‌شبینی خۆمان بین
با بۆ پیاو ماقووڵانی جێ‌بێڵین هه‌موو ئاینده زێڕه‌و
شانه‌كان
بێ حیكمه‌ت نییه به رووتی له‌دایك بووین و
…
به ده‌م زریكه‌وه هاتینه نێو ئه‌م خه‌راباته
ئێمه‌ین ئه‌و منداڵه لاسارانه‌ی باوكانی خۆمان به‌درۆ
خسته‌وه و
…
حه‌كیمه‌كانمان ریسواكرد
سه‌لماندمان كه چ ده‌عه‌جانی و ناشیرینن ئه‌م
مه‌خلووقانه
به دزی (ئاهرومه‌زدا) ده‌ستمان له‌گه‌ڵا (ئه‌هریمه‌ن)
تێكه‌ڵاكرد
"فاوست"یانه رۆحی خۆمان پێ‌ی
فرۆشت
…
وه‌لێ ئه‌فسووس .. به ته‌نها حیكمه‌تی شێته‌كانمان
برده‌وه
با ئه‌مجاره‌ش ئاهه‌نگی ئه‌م ده‌مامكانه جێ‌بێڵین و ..
خۆ بخزێنینه ئه‌و ژێر زه‌مینانه‌ی پڕن له كتێبه
قاچاغه‌كان
كێ له‌و زبانه پڕ له خه‌فه‌ته شین و مۆرانه‌ی ئێمه
تێده‌گا؟
به چنگه‌كڕێ به‌م شاخه ڕكه‌دا هه‌ڵده‌زنێین و ..
هه‌رهه‌موو دۆڕان و هه‌ره‌س و ده‌رده‌كان وا به
كۆڵمانه‌وه
ته‌نهایی و قه‌هری قه‌یره و بێوه‌ژنه‌كان
حه‌په‌سانمان له‌به‌رده‌م مناڵه چڵمن و لاق باریكه‌كان
هه‌ر خۆمان بووین عاشقه دۆڕاوه‌كان
چ زوو سۆزانیی خه‌وتووی ژێر پێستی كچه پاكیزه‌كانمان
ناسییه‌وه
شیله‌ی شه‌هوه‌تی ژێر زبانی پڕ غه‌زه‌لی دڵخوازه‌كانمان
درۆ و به‌غاله‌ت و رۆحی گه‌نیوی هاوڕێكانمان
ده‌ممان بۆن شیری خاوی لێ ده‌هات ..
چ زوو كه‌وتینه نێو بازاڕ و قه‌یسه‌ری و مه‌زاتخانه‌كان
..؟
چ زوو له فڕوفێڵی زه‌ڕه‌نگه‌ر و به‌قاڵه‌كانیش گه‌یشتین
هێشتا دوو چڵا ئێسقان بووین ..
كه برسیه‌تی خۆمان خسته سه‌ر سینییه‌ك و
…
فرۆشتمان, له وێستگه میزاوییه‌كان، به موسافیره ..
به په‌له و بێباكه‌كان
هێشتا مێردمنداڵا بووین كه به دڵی فه‌رهادێكه‌وه
كچۆڵه شه‌رمن و نه‌باڵقه‌كانمان خۆش ده‌ویستن
قه‌ده‌ری ئێمه‌بوو
له ژێر هه‌ر دار و به‌رد و پنچكێكدا
له نێو هه‌ر چه‌م و رووبارێكدا: چاوێكمان جێهێشت
له‌تێك له رۆحی ئاوێنه‌ییمان
لای هه‌ر كچۆڵه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر تارماییش بووبێ ..
دڵێكی كوژراومان به‌جێ‌هێشت
له‌سه‌ر مێزی ئه‌و چایخانانه‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی
گه‌وره‌مان..
ره‌سم كرد
چ یاغنیش بووین…
وامان زانی به دوو دروشمی تووڕه‌ی ئێمه ..
عه‌رشی دكتاتۆره‌كان سه‌ره‌وژێر ده‌بن
…!
مردین ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵچین و داچین
له هه‌موو شه‌ڕ و عیشق و سه‌فه‌ره‌كانیش كه
ده‌گه‌ڕاینه‌وه ..
هه‌ناسه‌سارد .. پڕ به پێڵاوه‌كانیشمان: شكۆمه‌ندی
له هه‌ر شه‌ڕێكیش ئاڵایه‌كمان ده‌دۆڕاند
برینێكیش ده‌بوو به نه‌خشی ئه‌به‌دی ته‌ختی ته‌وێڵمان
هه‌ر عیشقێكیش كه تفی ده‌كردینه‌وه
رۆحی كه‌سیره‌مان له‌به‌ر پێیانی جێده‌ما
دوای هه‌ر سه‌فه‌رێكیش جانتایه‌كی پڕ له خه‌ونی
په‌ژموورده‌مان
بێ‌ئاگا، له خۆمان، له وێستگه‌كانا لێ ده‌دزرا
وای له‌و باوكانه‌ی مردن و برای برسی و بێخه‌ون و
فه‌له‌جیان
…
بۆ جێهێشتین
…!
دایكێكی كه‌ڕولاڵا
…
ده‌فته‌ری كۆنه قه‌رزه‌كان
دوژمنكاری تۆڵه‌ی خوێنی خێڵه شه‌ڕه‌نگێزه‌كان
حه‌سارێك.. نا…مه‌مله‌كه‌تێ
له خوشكه قه‌یره – زۆر شه‌رمنه‌كان
برام
…
فریام كه‌وه…
ئه‌م هه‌موو خوشكه غه‌مگینانه‌مان له‌كێ ماره‌كه‌ین..؟
له وڵاتێك كه نێره‌كانی له نێوان سه‌فه‌ر و خۆكوشتنا
تیاماون
ده‌نێو خێڵێك كه باوكه‌كان به‌ر له مه‌رگیان ..
كوڕه‌كانیان خه‌ساندبێ
…!
ئێمه خنكاین و دونیاش جگه له هاوارێكی تاساو هیچی
نه‌بیست
وه‌لـێ چ له یه‌ك دووره ئه‌و هاواره و عه‌زابی خنكان
پۆله فڕنده‌یه‌كی به‌هه‌شتی بووین و له گه‌رمه‌ی فڕین‌دا…
هه‌ر هه‌موو پێكراین
راوچی بێ‌باك، له‌و دیو لووله‌ی ساچمه‌وه..
هه‌ر ته‌نها چریكه‌یه‌كی بیست
وه‌لێ ئه‌فسووس .. چ له یه‌ك دووره
سووكه هه‌ڵوه‌رینی شاباڵا و چریكه‌ی خوێناوی نێو
ده‌نووكمان
ئیتر ئه‌وه‌یه چاره‌نووس:
با له‌مڕۆ به دواوه خۆڕابێنین بۆ كاره‌ساته هه‌ره
گه‌وره‌كان
بۆ سووتانی نێو دۆزه‌خه تازه هه‌ڵایساوه‌كان
بۆ دۆڕانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی شه‌ڕه‌كان
با دوعا بكه‌ین: خودا عومر باقیبێ ..
بۆ نوشوستی و ئه‌و هه‌ره‌سانه‌ی له كۆشی غه‌یب دان و
فرمێسكی خوێنین له چاوان دێنن
تۆ بڵێی فریاكه‌وین و فێری هاوارێك بین بارته‌قای خنكان
..؟
چریكه‌یه‌ك بارته‌قای پێكران
…؟
تازه چ شه‌یتانێكی شاخدار ده‌توانێ فریومان دا ..
ئێمه كه خۆمان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌كانی دۆزه‌خ بین ..؟
ده‌كرێ وه‌ك قاچاخچییه‌كان خۆ فێری درۆ بكه‌ین و ..
وه‌ك قومارچییه‌كان خۆ فێری دۆڕان
نا
…
هێشتا مۆڵه‌تمان ماوه بۆ خۆفریودان
…!
خه‌م به‌وه‌ش مه‌خۆ ..
ئه‌و شه‌ڕه‌ی حه‌كیمانه هه‌ڵمان گیرساند
ئاكامه‌كه‌ی بردنه‌وه‌یه یا خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان
ده‌ستت بخه نیۆ ده‌ستم
…
"دۆن كیشۆت" ئاسا وه‌ره
مه‌یدانێ
شه‌ڕ له‌گه‌ڵا په‌روانه‌كانی ئاشی "با" بكه و ..
وا بزانه كۆمه‌ڵێ شه‌مشوون-ن
ئه‌و پیره كه‌رانه‌ی ژێرمان دوو ئه‌سپی كه‌ڵه‌كه‌وێتن
به درۆ پێم بڵێ .. به درۆ پێت ده‌ڵێم:
بۆ من و تۆیه هاوار و ناڵه‌ی كۆیله‌كانی پشت دیواری ..
قه‌ڵا و قولله و گشت زیندانه‌كان
ئاگات لێیه چ به‌له‌زه‌ته خۆفریودان
ئێمه به هه‌ڵه له‌دایك بووین هۆ هاوڕێ گیان ..
یان زۆر زووبوو..
یان زۆر دره‌نگ: هاتنمان
ده‌ستت بێنه و با بگه‌ڕێینه‌وه نێو ئه‌شكه‌وته‌كان
با به‌جێی بێڵین ئه‌م دونیای دوونه
با به‌جێی بێڵین بۆ سیاسه‌تبازه جامبازه‌كان
وه‌لێ نا .. با به یه‌كه‌وه گوێ بگرین له هاواری ئه‌م
شه‌یپووره
له‌و ده‌چێ ئیسرافیل په‌له‌ی بێ
ئه‌م پاپۆڕه‌ش دوو چركه‌ی ماوه نقوم بێ
ئه‌ی خودا ..
چ سه‌فه‌رێكی سه‌خته و .. وای له‌و هه‌موو خه‌ونه
ره‌نگینانه‌ی
له‌به‌ر چاوما وه‌ك موسافیره‌كان له‌و زه‌ریایه‌دا
ده‌خنكێن
هه‌ر هه‌موو پێكڤه .. له‌گه‌ڵا منی مه‌له نه‌زان
…!
20-11-1993 – سلێمانی
|