|
ئه‌فسانه‌ی گه‌وره‌بوون
|
|
رۆژانی ته‌مه‌ن رابردن.. ره‌وه ئه‌سپێكی ته‌وێڵ سپی بوون‌و سه‌رسمیانداو.. یه‌ك به‌دوای یه‌ك هه‌موو كه‌وتن.. رۆژانێ بوو له چڵه گیایه‌ك ناسكتربووم ده‌گریام‌و.. حه‌زمده‌كرد زوو گه‌وره‌بم.. تروسكه‌ی كزی ئه‌ستێره‌یه‌ك بووم‌و به‌خیلیم به تریفه‌ی مانگ ده‌برد ئه‌و رۆژانه.. له‌لاڕێ‌و به‌رده‌می ماڵه‌كان.. ئاخوڕیان بۆ كه‌ر ده‌كردو ئه‌سپی ره‌سه‌نیان تۆڕی ده‌كرد..! چیاكان سنووربه‌ندی نێوان خێڵه‌كان بوون رووباره‌كانیش تخووبی لێكدابڕان ئه‌و سه‌رده‌مه.. سه‌رده‌می شه‌رم به‌خۆبوونم بوو.. له گه‌وره‌نه‌بوون حه‌زم ده‌كرد زوو گه‌وره‌بم.. وه‌ك گوڵه گه‌نمێك به تاوه‌بارانێك باڵابگرم تا پێم ده‌گاته ئاوزه‌نگی‌و سواری یه‌كێ له ئه‌سپه پیره‌كان ده‌بم.. ده‌مویست بكه‌ومه دوای تۆزی كاروانێك ساڵانێك به‌ر له ئێستا.. له سه‌رده‌مێكی زۆر زوودا ده‌نێو جه‌نگه‌ڵێكی هه‌زار به‌هه‌زاری ئه‌م دونیایه‌دا سه‌رقافڵه‌چی له كاروانسه‌را بزربوو.. ئه‌وسا وه‌ك هه‌نووكه نه‌بوو هه‌رهه‌موو رۆڵه‌ی دایك‌وباوكێك بووین له‌یه‌ك له‌گه‌ن نانمان ده‌خوارد‌و.. له‌سه‌ر یه‌ك سه‌رین‌و به‌هه‌مان لێفه‌ش ده‌خه‌وتین..! ئه‌وسا كه‌س نه‌بوو خه‌ون ببینێ ژیان بۆ خۆی خه‌ونێكی ئه‌رخه‌وانی بوو.. ئه‌وسا وابوو.. نه‌مده‌زانی كامه فرمێسكه‌و
كامه‌ش شه‌ونمی
سه‌ر گه‌ڵاو گوڵ
بێ چاوو دڵ وه‌ك گوڵه هه‌ناری به‌شكۆفه به ره‌شه‌بایه‌كی له‌ناكاو زوو هه‌ڵوه‌رین. ئه‌وسا وام ده‌زانی هه‌موو برینێك ده‌می كراوه‌ی خونچه‌گوڵه كلۆری گه‌وره‌ی ناو قه‌دی پیره‌دره‌خته‌كان سینه‌ی پڕ وه‌ره‌می باپیرمه ئاسمان ره‌فته‌ی شینی خوشكه نه‌خۆش‌و خه‌سته‌كه‌مه..! ئاخۆ كه‌ی بوو قه‌ره‌جه‌كانی ئاسمان هاتن‌و فڕاندیان؟ ئه‌وسا منداڵا بووم‌و.. پیاوان وه‌ك هه‌نووكه ئه‌وه‌ن.. خوێناوی‌و دڵ به‌ردین نه‌بوون.. ئه‌وسا پێیان ده‌وتم: نه‌كه‌ی باڵی چۆله‌كه ببه‌ستی كانی به‌رماڵان شێلووبكه‌ی.. نه‌كه‌ی به‌رد بگریته میوه‌ی نه‌گه‌یوی دره‌خته‌كان بێچووه پاساری كه‌وتووی هێلانه داڕماوه‌كان.. هه‌ڵگره‌وه وه‌لـێ هه‌نووكه ئه‌وسا نییه.. له‌بری ئه‌سپ.. سواری دیواره نزمه‌كان ده‌بم‌و غه‌مگینانه ده‌ڕوانمه ماڵه ته‌نگ‌و تاریكه‌كان گه‌ڵای پایزن: رۆحه په‌رته‌كان بۆچی رما پردی سه‌ر زێی به‌رماڵان نه‌ك چۆله‌كه باڵ به‌ستن ده‌بینم پیاوان یه‌كدی ده‌خه‌نه نێو چاڵان نه‌ك شێلووكردنی كانی به‌رماڵان جه‌خار.. كه ده‌بینم: پیاوان تف ده‌كه‌نه دووچاوی ژنه‌كانیان به‌ردیش ده‌گرنه خۆر‌و مانگ‌و ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان هه‌نووكه پێم ده‌ڵێن: وه‌ره خوارێ له‌و دارگوێزه به‌سه‌رچوو رۆژانی راوه‌سمۆره پیاو به‌و.. به‌یه‌ك فیشه‌ك ئه‌م نیشانه‌یه بشكێنه ئه‌وسا مناڵیمان گه‌مه‌ی ماسییه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی نێو حه‌وزێكی شین بوو.. وه‌لـێ هه‌زار جار.. جه‌خار ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر شۆسته‌ی به‌نده‌ره‌كان مناڵان فرمێسك‌و باوێشك ده‌فرۆشن كه‌سێك نییه بۆ سه‌فه‌ری دووری رۆندكی ره‌شی نێو سه‌به‌ته‌كانیان لێبكڕێ ئاخ چ درۆیه‌كی شاخداره گه‌وره‌بوون..! ساڵانی هه‌پروون به‌هه‌پروون.. ده‌گریام‌و.. ده‌موت: خودایه كه‌ی بێ‌و گه‌وره‌بم..؟ منیش وه‌ك ئه‌و پیاوانه سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره زۆر درێژه‌كان بم.. له په‌نجه‌ره‌ی فارگۆنێكه‌وه بۆ ئاسۆیه‌كی دوور بڕوانم بزه‌هه‌ڵده‌م بۆ شۆخه چه‌ماوه‌و ماندووه‌كانی نێو باخ‌و كێڵگه‌كان ناوێكی‌تر هه‌ر له خۆشیانا بگریم‌و سڵاو له دره‌خته ته‌نهاكانی لاڕێگاكان بكه‌م.. ئه‌وه خوایه وه‌ك پاڵه‌وانی نێو داستانه‌كان حه‌ز به كچێكی قژ درێژ بكه‌م.. یان بكه‌ومه دوای كچه قه‌ره‌جێكی له‌به‌رخۆر سووتاو به‌ده‌م زرنگه‌ی زه‌نگۆڵه‌ی ملی ئه‌سپه‌كانه‌وه گۆرانی بچڕم ئیدی پاره‌م ده‌بێ سواری گالیسكه‌كان بم سواری ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی ناپرسم و نازانم بۆ كوێ ده‌چن..؟ ده‌مت: گه‌وره‌ده‌بم‌و له هه‌موو رووباره‌كان مه‌له ده‌كه‌م خۆم ده‌ده‌مه به‌ر تاڤگه‌ی قه‌دپاڵه‌كان ده‌موت: كچانی نێو دۆڵی باڵه‌كیان ژنانی نیوه‌ڕووتی نێو چه‌م‌و كانیاوی ده‌ربه‌ندو كێوه‌كان قه‌یره‌و بێوه‌ژنی سه‌ر شۆسته هه‌ره ته‌نهاكان هه‌ر هه‌موو حه‌زم لێده‌كه‌ن..! ده‌بینی ئه‌وسا چ خۆش ده‌بێ فریوی كچه نه‌باڵق‌و ساویلكه‌كان گه‌وره‌ده‌بم‌و باڵ ده‌گرم كه‌ڵه‌گه‌ت به‌قه‌د ئه‌سپیندارێ ئه‌وسا به‌كامی دڵ ده‌توام ده‌ست له ملی چناره‌كان بكه‌م‌و چ خۆش ده‌بێ گه‌مه‌كردن به ده‌نووكی كوكوختییه غه‌مگینه‌كان ئه‌و كوكه‌ختییانه‌ی له مناڵیمه‌وه گمه‌ی غه‌ریبیان دڵه.. چكۆله‌كه‌م ده‌كۆڵێ..! وه‌لـێ چناره‌كان بڕانه‌وه‌و.. بوونه سیسه‌می سۆزانییه‌كان نازانم رووباره‌كان رووگه‌یان بۆ كوێ گۆڕی..؟ كوكوختییه‌كانیش راوكراو.. بوون به چه‌ند ژه‌مێكی تووله تانجی سوڵتانه‌كان ئیدی خه‌ریكه سمێڵم گووگره‌ده‌بێ‌و بێ باكانه له شۆسته‌یه‌كه‌وه ده‌په‌ڕمه‌وه شۆسته‌یه‌كیتر له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی‌تر.. ئه‌گه‌ر شۆخێك له‌نێو دڵی خۆی ده‌ریكردم وه‌ك په‌پووله‌ی نه‌سره‌وتی سه‌ر گوڵ خۆم ده‌خه‌مه نێو دڵێكیتر.. كه‌چی ئه‌مێستا له شارێكی زۆر قه‌ڵه‌باڵغدا.. كه هه‌زاره‌ها دڵ و په‌نجه‌ره‌ی واتێدا.. ئه‌و سۆزانییه‌ش كه شارێك به‌سریدا رشایه‌وه.. كه تارمایی من ده‌بینێ.. دڵا‌و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی به رووی مندا.. دڵڕه‌قانه پێوه‌ده‌دا..! بێچاره.. بێهووده.. له به‌یانییه‌وه تا ئێواره له‌سه‌ر شۆسته‌ی وێستگه‌كان ده‌وه‌ستم.. له‌و به‌نده‌رانه‌ی پاپۆڕه‌كانی له وه‌ستان بێزاربوون ده‌كه‌وم ده‌ڵێم: ئه‌وه خوایه كه‌سێك ده‌ست هه‌ڵبڕێ‌و سڵاوێك له منی ماڵ به‌كۆڵ بكا.. یان لێی تێكبچێ‌و.. ماچی ماڵئاواییم پێكه‌ره‌مكا. (وه‌لـێ نه كه‌س دێ‌و.. نه كه‌س ده‌ڕوا هیچ شتێك له‌م ناوه روونادا).. نابینم كه‌سێك سه‌فه‌ركا.. چ ئه‌سته‌مه زوو گه‌وره‌بووم..! مه‌رگه‌ساته.. مه‌رگه‌ساته ئه‌وسا هه‌ر خۆم پادشای سه‌ر ته‌ختی مه‌مله‌كه‌تی مناڵی بووم.. ئه‌مێستا بۆ تاوێ شێتی به‌ر ده‌گای خانه‌قاكان تاوێ گه‌دای نێو دیوه‌خانی پیاوماقووڵان.. یان سه‌وداسه‌ری نێو كتێبه زۆر ئاڵۆزه‌كان.. من چیم دابوو له بازاڕی قاچاخچییان.. جێ مه‌زاقی پیاوانی سه‌رگه‌رمی سو‌و.. سه‌له‌م زه‌ره‌رو زیان مه‌رگه‌ساته.. مه‌رگه‌سات چ عومرێكی به‌هده‌رچوو بوو.. كه من ژیام نه له‌م دۆزه‌خه جێم بۆته‌وه‌و نه بۆم ده‌كرێ بگه‌ڕێمه‌وه به‌هه‌شته دۆڕاوه‌كه‌ی جاری جاران..! 1987 - 1996
|
|
|