[
ئه‌وپه‌ڕی پاكی ]
به‌ر له‌وه‌ی .. تۆی زه‌ریا بناسم ..
له هیچ گۆمێكی لیخن و پیس ..
مه‌له‌م نه‌كردووه !
به‌ر له‌وه‌ی .. تۆی دارستان ببینم ..
بۆ هیچ دره‌ختێكی زڕ .. من كڕنوشم نه‌بردووه ..!
به‌ر له تۆش ..
په‌رژینی هیچ باخێكم نه‌شكاندووه ..
قه‌تیش گوڵی بێ‌بۆنم نه‌دزیوه ..
به‌ڵام .. به‌ر له تۆش ..
كه‌س دڵی به كاره‌ساتی من .. نه‌له‌رزیوه..
به‌ر له تۆ ..
هیچ شۆخێ به حه‌زی من ..
وه‌ك تۆ كه‌لله‌ی نه‌ته‌زیوه !
(1983)
|