|
گمەى غەریبى بۆ (حەسەن)ى ئەکتەر و هاوڕێ لە دوور وڵاتەوە |
|
وام له دڵتا .. بۆ چ ئاسمانێ هه‌ڵمده‌گری بۆ ئه‌م دارستانه جێدێڵی..؟ بۆ كوێ ده‌فڕی هۆ كۆتره باریكه‌ی حه‌زم؟ زۆر دوور مه‌فڕه .. نه‌با هێلانه‌ی ئه‌م دارستانه‌ت بیرچێته‌وه ! تاكه‌ی تاوێ ناسره‌ویت و .. باڵا لێكده‌ده‌ی؟ ڕوو له كام دارستان ده‌كه‌ی ..؟ كۆچی ئه‌به‌دیت .. نه‌بڕایه‌وه چ ڕه‌شه‌بایه‌ك هه‌ڵیگرتووی ؟ دارستان نه‌ما .. هێلانه‌ی تۆی تیا نه‌بێ ئاسمان نه‌ما .. چریكه‌ی تۆی نه‌بیستبێ ده‌نیشیت و .. ده‌نووك له خۆڵی خه‌م وه‌رده‌ده‌ی هه‌ڵده‌فڕیت و .. سه‌یری ئاسمانی پڕ ته‌م ده‌كه‌ی منیش ئه‌وه‌تام له دڵتام .. ! گوێم له گمه‌ی غه‌ریبیته بۆیه هه‌ر چوار وه‌رزی من زستانه.. له ئاسمانی دیده‌ی تاریكما هه‌میشه فرمێسك بارانه ده به‌س گمه‌ی غه‌ریبیت بێ .. من له دڵتا توامه‌وه تا تۆ ئاوا چریكه‌ت بێ .. من له گریان ژیر نابمه‌وه بۆ كوی ده‌فڕی .. خۆ ئاسمان بێ كۆتایییه هه‌رچی حه‌زی دونیا هه‌یه له ده‌ریای شیعرێ نه‌خواته‌وه.. یا مه‌رگه یا جودایییه ..! هیچ مه‌لێك به ته‌نیا .. ئاسمانی كۆچێكی نه‌بڕیوه چ كۆستێ وا ته‌ره‌ی كردووی ..سه‌رسه‌ختی وه‌ك تۆم نه‌دیوه په‌ڕ و باڵه‌كانت هه‌ڵوه‌رین .. به‌س به‌ره‌و به‌رزایی هه‌ڵفڕه .. چ بێ‌باكی … چۆن ناترسی ..؟ له هه‌موو ئاسمانێ .. هه‌ڵۆی برسی گه‌لێ زۆره! له چی ده‌گه‌ڕێ‌ی.. بۆ وا وێڵی ..؟ ئه‌و دارستانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ چیتر مه‌فڕه .. ده‌ست ناكه‌وێ هه‌موو دارستانێكی گه‌وره‌ی دونیا .. لێره و .. له‌وێ دێوی پایز په‌ی پێ‌ده‌با و .. گه‌ڵا و گوڵی ده‌وه‌رێنێ لق و پۆپی تێك ده‌شكێنێ ڕه‌شه‌بای شێت و هاریشی هه‌زاران هێلانه‌ی نێو دارستان ده‌ڕمێنێ..! هه‌زاره‌ها هێلكه‌ی جوانی مه‌لی ڕه‌نگین .. وه‌ك گلێنه و ئاوی چاومان.. به‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا ده‌ڕژێنێ..! ده به‌س گمه‌ی غه‌ریبیت بێ .. هه‌ر شوێنێ دارستانێكی بێ پایزی شووم به‌و ده‌ست و په‌نجه زه‌ردانه‌ی سه‌ر و پرچی بۆ دادێنێ لێی ڕاده‌كشێ و .. به ماچی ئه‌و عیشقه شێته‌ی ده‌یشه‌مزێنێ تا دارستانی شۆخ ڕووت ده‌كاته‌وه .. لێی تێر ده‌بێ و .. پێی مه‌ست ده‌بێ و .. ئه‌وسا ده‌ڕواو .. هێدی هێدی به‌جێیدێڵێ ئاوڕێ له‌و مه‌رگه‌ساته ناداته‌وه.. تا ببینێ .. گه‌ڵای زه‌ردی سیس و ڕژاو هێلكه‌ی شكاو .. هه‌زاران هێلانه‌ی داڕووخاو چه‌نده بێ‌ناز ئاوا كه‌وتوون N وام له دڵتا .. ئاخر بۆچی گوێم لـێ ناگری ده به‌س گمه‌ی غه‌ریبیت بێ .. ده به‌س بگری.. تا ماوی باڵا لێك ده‌ده‌ی تا دارستانێكی دووره پایز .. وه‌دی ده‌كه‌ی ئه‌وسا له‌سه‌ر دره‌ختێكی هه‌میشه سه‌وز .. هه‌ڵده‌نیشیت .. ده‌ڵێی "ئۆخه‌ی!" ؟! ده به‌س بفڕه .. هاكا له فڕین كه‌وتیت وه‌ك گه‌ڵای زه‌ردی پایز .. سووك هه‌ڵوه‌ریت بۆ كوێ ده‌فڕی ؟ بۆ چ ئاسمانێ هه‌ڵمده‌گری؟ بۆ كێ .. بۆ كوێ.. پایزی ئه‌م دارستانه جێدێڵی ؟ ئای كه بێ ده‌ربه‌ستی .. چه‌ند سه‌رسه‌ختی ده‌زانم .. چ شه‌یدایه‌كی گه‌وره‌ی ئاسمانی سه‌ربه‌ستی وام له دڵتا .. بگه‌ڕێوه .. هۆ كۆتره باریكه‌ی حه‌زم من عاشقی دارستانێكی .. به‌ر ڕه‌شه‌بای پایزم ده به‌س گمه‌ی غه‌ریبیت بێ من له دڵتا توامه‌وه تا تۆ ئاوا چریكه‌ت بێ من له گریان ژیر نابمه‌وه !
8/9/1983 سلێمانی
|