|
هــانــا |
هاوار به ماڵم .. ئه‌مساڵا تێپه‌ڕی و نیوه‌شه‌وێ بێ‌دار نه‌بوومه‌وه بگریم ته‌واو .. براینه ده‌ستم لێ بشۆن ئه‌وه من نیم ساڵێك تێپه‌ڕێ و نه‌گریم .. ئه‌وه من نیم ..! خۆ ئه‌مساڵا .. له هه‌موو ساڵان پتر .. رووباری وشك و ئه‌ستێره‌ی كوژاوه و چۆله‌كه‌ی كوێرم دی به‌یانییه‌ك هه‌ڵنه‌ستام و .. فریشته‌یه‌كی باڵا شكاو .. ده‌م پڕ له خوێنی سارد له‌سه‌ربان و به‌رپه‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مدا نه‌بینم ته‌واو كوڕینه .. دیاره منیش وه‌ك شه‌یتانه یه‌ك چاوه‌كان له ئاسمان‌و له خه‌می خه‌ڵكی دوورتر‌و به‌دڕه‌وشت بوویمه خۆ ئه‌مساڵا ..گۆرانییه‌كان له ساڵانی زوو .. ره‌شتر بوون .. ژماره‌ی كچه پاكیزه‌كانیش كه‌متر غیره‌تی پیاوانی سه‌ر ئه‌سپه پیره‌كانیش .. سارد و سڕتر ئه‌ی بۆ نه‌گریام ..؟ خۆ ئێوارانی ئه‌مساڵا .. گه‌لێ زه‌رده‌په‌ڕی خوێناویم دی خه‌زانی ئه‌مساڵا .. له‌بری گه‌ڵاڕێزان .. گه‌ڵای گریانی ده‌وه‌راند زستانی ئه‌مساڵا .. ئاسمان فرمێسكی ده‌باراند ره‌شه‌باش له‌بری گه‌رد و خۆڵی بیابان .. یا بۆنی شیرینی كوێستان ژه‌هر و .. كلی دزراوی چاوی بووكه زۆر غه‌مگینه‌كانی ده‌هانی ئه‌و بووكانه‌ی به زه‌بری خه‌نجه‌ر .. بالیف خستنه سه‌ر ده‌م له پیاوه پیر و چه‌ته نامه‌رده‌كان ماره ده‌كران ئه‌ی بۆ نه‌گریام ..؟ هانام هێناوه‌ته به‌ر تۆ گریان.. هۆ میوانی دوانزه مانگ له من زیز هۆ هاوڕێی هاوده‌م و ئازیز لێت ده‌پاڕێمه‌وه .. وه‌ك ئه‌و ژنه نه‌زۆكانه‌ی بۆ مناڵێك جووت مه‌مكی خڕیان له كێلی ساردی پیاو چاكێك هه‌ڵده‌سوون .. ده‌گرین و ده‌پاڕێنه‌وه .. ئاوا لێت ده‌پاڕێمه‌وه وه‌ك ئه‌و قه‌یره كچانه‌ی بۆ بۆنی پیاوێك .. لێوی گه‌رم و ته‌ڕ و پڕ ته‌زوویان .. له شیشی ساردی قه‌فه‌زی غه‌وسێك هه‌ڵده‌سوون ده‌گرین و ده‌پاڕێنه‌وه .. بۆ مرازی هه‌رگیز نه‌بووی نێو دڵی ژه‌نگرتوویان شیشی قه‌فه‌زه‌كه راده‌ته‌كێنن وده‌بوورێنه‌وه .. لێت ده‌پاڕێمه‌وه گریان .. ئه‌ی زبانی پاكی پێغه‌مبه‌ره نامراده‌كان فریام كه‌وه .. وام لێ‌مه‌كه گومان له خۆیشم بكه‌م. نیوه شه‌وێ .. به‌و ده‌سته ته‌ڕ و بێ په‌نجانه‌ی خۆت .. بێدارم كه‌وه زویر مه‌به .. واتێمه‌گه خه‌مم كه‌من. تازه نه من ده‌سبه‌رداری تۆ ده‌بم .. نه تۆش ده‌سبه‌رداری من ..!
1988 |