هاوار به ماڵم .. گوتت نایه‌م:
كه‌واته ئیمڕۆ ئێواره زووتر دونیا تاریك دادێ
كه شه‌ویش دادێ ..
ئه‌و ئاسمانه‌ی ملیۆنه‌ها ساڵه ئه‌ستێره‌ی
به‌خۆیه‌وه دیوه
یه‌ك ئه‌ستێره له باوه‌شیدا ناجریوێنێ
ده دونیاش ده‌بێ به دۆزه‌خ و هه‌ر ته‌نها خۆمی تیا
ده‌سووتێم
ئاخر چۆن له یادی كه‌م ..
ئه‌و رۆژانه‌ی سه‌ری غه‌ریبیم ده‌خسته سه‌ر كۆشت و ..
ئه‌م ژووره ته‌نگ و تاره‌ش ده‌بوو به گوڵزارێكی به‌هه‌شت
و ..
هه‌ر خۆم تیا "ئاده‌م"ێك بووم
پشتم تێ‌مه‌كه .. ده‌ست هه‌ڵمه‌بڕه و نه‌ڵێی: ماڵئاوا
خۆ ئاده‌میش وه‌ك من ئاسا ..
له ماچی حه‌وا بێبه‌ری و له به‌هه‌شت ده‌ركرا
وه‌ختی ده‌ست لێك به‌ردان نییه ..
ئه‌منیش مردووی نامراد .. بێ ناوونیشان
تۆ كه‌م نه‌بووی.. ئاسمانێك بووی به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه
ئه‌م ئه‌ڤینه پیرۆزه‌ش كراسێكی چڵكن نه‌بوو
یا پاڵتۆیه‌كی كۆن تا بیبه‌خشمه‌وه
تۆ خۆت گوتت: من بۆ ته‌نها شه‌وێك نایه‌مه ژێر ده‌واری ..
هیچ حه‌ز و ئه‌وینێك
گوتت: من ره‌نگی چاوانتم ..
به مه‌رگیش له تۆ جوێ نابمه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بڕۆیت و داستانی ئه‌م حه‌زه كوێركه‌یته‌وه
وه‌ره ناوم .. ده‌نگم .. ره‌نگم بشۆره‌وه
مێژووی ره‌شی مه‌ینه‌تی خۆم و خۆت
چون پاشماوه‌ی تاوانێك بسڕه‌وه
من دوو تاوانی گه‌وره‌م له ئه‌ستۆدایه
هیچ كامیشیان گوناهی منی تیا نه‌بوو
له‌دایك بوون و ئه‌و عیشقه‌ی تۆ بوو
گوتت: من له په‌ڕه‌ی گوڵا ناسكتر .. له په‌پووله‌ش
بێ‌گوناهترم
ئه‌ی چۆن توانیت ته‌وراتی عیشقی مو‌سا-یه‌ك بسووتێنی
كه‌لاوه‌ی ئه‌و دڵه زیز و بێـكه‌سه‌ی من بڕمێنی
ئای له‌و عیشقه‌ی زه‌لیلی كردم
هه‌م ئاشنا و هه‌م بێگانه‌ی پێ‌خۆش كردم
چ قه‌ده‌رێكه تۆ سه‌رمه‌ستی وێرانه‌ی ئه‌م دڵه‌می
ئه‌و دڵه‌ی شه‌وه‌های شه‌و گۆرانی بۆ تۆ ده‌چڕی
بێ‌مروه‌تی .. ئه‌وسا تۆ كارئاسكێك بوویت
له ڕه‌و ونبوو
كه تۆم بینی
كه‌وتیته نێو جه‌نگه‌ڵی عومری بێبه‌ر و به‌ربادی من
له نێو بێشه‌ڵانی رۆحما ده‌مشاردیته‌وه ..
سێبه‌رم بۆ ده‌كردیت
ئه‌مێستا بۆ كوێ سه‌رهه‌ڵده‌گریت ..؟
له نێو ئه‌م دارستانه‌ی دڵی من بچیته‌ده‌ر
ده‌تپێكن و .. باسكی منش چون لقه‌دارێك
ده‌بڕنه‌وه
سه‌رم ئاگردان .. ئێسقانی په‌نجه‌كانیشم پشكۆ
هه‌ردوو لێوی ته‌زیوی تۆی پێ سوور ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌و په‌نجانه‌ی كه شه‌و تا سپێده ..
له سه‌فه‌ری خۆشی به نێو قژتا ماندووییان
نه‌ده‌حه‌سایه‌وه
خۆت بووی ده‌توت: گه‌ر ئه‌م دونیایه عیشقی تیانه‌ما
خۆم و خۆت ده‌بین به داستانی عیشقێكی ره‌نگین
گه‌لێ گه‌وره‌تر له شیرین و فه‌رهاد .. له مه‌م و زین
ده‌ڕۆیت و له نێو ئه‌م خه‌راباته جێم دێڵی
به دیار دار و په‌ردووی نێو وێرانه‌ی حه‌زێكی غه‌مگین
كه‌واته ئه‌مشه‌و مه‌رگ هه‌ر ته‌نها میوانی خۆمه
خه‌مێكه .. دوای من كه‌سێك نابێ
داستانی ئه‌م مه‌رگه‌ساته بنووسێته‌وه
ئه‌فسووس .. ئه‌فسووس
هه‌زار ئه‌فسووس
……
1986 |