|
تۆ له هیچه‌وه هاتیت ..
له قووڵایی تاریكی ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه .. له پێشه‌وه‌ی
سوپایه‌ك ..
له دێ‌و و درنج .. له خێو .. له‌و سیخوڕانه‌ی تاریكی
راوه‌شه‌و
پیری كردن ..!
به ده‌م شۆڕشی ره‌ش و سه‌فه‌ری به په‌له‌ت بۆ نێو شاری
پڕ له
موحیبه‌ت و عیشوه‌ی ئێمه ..
به ده‌م ڕێوه هه‌موو رووباره‌كانت .. وشك كرد
هه‌ر هه‌موو دراستانه‌كانیشت سووتاند
ده‌غڵه‌كانیشت كرد به كێڵگه‌ی قه‌ره‌بووت
نیشانه‌شت له مه‌له‌كانی ئاسمان گرته‌وه .. تاك و جووت
كه هاتیت.. ره‌وه ڕه‌وه شه‌مشه‌مه‌كوێره، كونه‌په‌پوو،
قه‌له‌باچكه‌كان
سێبه‌ری سه‌رت بوون و ده‌یانقیڕاند
پێم ناڵێ‌ی له بازاڕی تۆ جگه له قسه‌ی سارد .. دروشمی
درۆ ..
چی دیكه‌ت پێیه بیفرۆشی ..؟
له‌و چوار دیواره‌ی كه له كتێبان هه‌ڵتچنیوه ..
تا هه‌نووكه لاپه‌ڕه‌یه‌كت لێ خوێندۆته‌وه؟
له‌چی ورد ده‌بیته‌وه..؟
به دوو چاو كه له دوو چاڵی پڕ پشیله‌ی تۆپیو ده‌چن
مه‌گه‌ر ده‌رسه‌كانی مه‌رگ ده‌وركه‌یته‌وه
تۆ چ زوو سروودی تاقانه‌ی منت سه‌ربڕی..؟
تۆ له‌وه‌دا كۆڵنه‌ده‌ری كه له په‌رت كردنی درۆكانت..
دروشمی عه‌مباره‌پۆ وه‌ڕس نابیت ..!
بۆ هه‌ر كوێ بچیت خه‌ونی زه‌رد و سووری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
شۆڕشی مه‌حاڵا له دوای خۆته‌وه ده‌چێنی
تراویلكه‌كانی بیابانمان لێده‌كه‌ی به ئاو و كانی
هاوار ده‌كه‌ی: منیش وه‌ك ئێوه شوانی به‌رخه‌ل بووم
هه‌نووكه‌ش مێگه‌لێك له پیاوی خه‌سیوو گرگن
شه‌وانه شه‌هوه‌ت و شه‌راب له لێوانته‌وه لیك ده‌كا و
..
ده‌ڕژێته سه‌ر مێزێكی مه‌ڕمه‌ڕ .. قه‌ڵه‌باڵغ به كاغه‌زی
..
قومار و .. سه‌فته‌ی دیناره ده‌ق نه‌شكاوه‌كان
جانتا دیبلۆماسییه‌كه‌ی ده‌ستت له‌بری پڕۆژه
پڕن له پیلانه ره‌ش و په‌ی پێنه‌براوه‌كان
به رۆژ بۆ فریوی من و ئه‌و هه‌ردوو ده‌سته‌كانت بۆ ئاسمان
هه‌ڵده‌بڕی ..
شه‌وانیش هه‌ردوو قاچی له‌شفرۆشێكی له‌برسامردوو..
ده‌فته‌ره چكۆلانه‌كه‌ی به‌رباخه‌ڵت پڕه له ژماره‌ی
ته‌له‌فوونی ..
ئه‌و كچۆڵانه‌ی هێشتا نۆره‌یان نه‌هاتووه به ده‌وری ..
مێزه‌كه‌ت دا.. ماندوو نه‌بن له سه‌ما و سووڕدان
تۆ بۆ ئه‌وه هاتیت .. له‌و دووره‌وه .. له سه‌ر قه‌ڵا و
قولله‌ی ..
كۆشكه‌كانته‌وه
له‌و دیو ژووری شووشه‌به‌ندی بالكۆنه‌كانه‌وه ..
دروشم و درۆ له كتێبان قه‌رز بكه‌یت و ..
وه‌ك شه‌كرۆكه بۆمانی هه‌ڵده‌ی تا بیگرینه‌وه..
هه‌ر جاره و به ماشێنێكی دوا مۆدێل شاهانه ..
به شه‌قامه پیسه‌كان دا تیژ تێپه‌ڕیت
مناڵه پێ‌خاوسه‌كانمان، رووت و ڕه‌جاڵا ، وه‌ك ناوكی
نه‌بڕاوی بێچووه پشیله‌كان به دوای خۆته‌وه رابكێشیت
دریغی ناكه‌ی .. .. به‌قه‌د ژماره‌ی شه‌هیده‌كانت..
قاپی ویسكی و شامپانیا و كۆنیاك ریز ده‌كه‌ی
هه‌ر پێكێك و له چاوی شه‌هیدێك هه‌ڵده‌ده‌ی
تۆ چه‌نده ئه‌مه‌كداری ..
شه‌وانه كه مڕ و مه‌ست ده‌بیت به دزییه‌وه سه‌ردانی ..
ژنه زۆر ته‌نیا و جیماوه‌كانیان ده‌كه‌یت
میهری خۆته و حه‌ز ناكه‌ی مناڵه‌كانیان له‌خه‌و ..
راچه‌نن..!
حیكمه‌تی تێكۆشانه .. ده‌بوو ئه‌وان بمرن
تا تۆ پتر و پتر تێبگوشیت ..!
تۆ له‌وێوه هاتووی .. له مه‌مله‌كه‌تی مه‌رگه‌وه ..
به له‌شكرێك له ده‌رد و درم و
…
تاعوونه‌وه
بۆ هه‌ر پرسه و .. زه‌ماوه‌ندێك : ده‌مامكێكت له‌سه‌ره
بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ك جه‌لجه‌لووتێكت ئه‌زبه‌ره
هۆ شۆڕه‌سواری شۆڕشی مردووان
پێم ناڵێ‌ی له ژێر ئه‌و سه‌ده‌ها ده‌مامكه‌وه
من چۆن چۆنی تۆ بناسمه‌وه ..؟
1996
|