|
كه‌ی ئه‌م زه‌ریایه ..
به قه‌د ئه‌و شۆڕش و هه‌رایه‌ی
له دڵی ئه‌ودایه ..؟
كه‌ی به قه‌د رۆحی تۆ
كه‌شتیه‌وانی خنكاو و .. پاپۆڕی نغرۆی ..
بێ شووماری تیایه؟
قه‌ت ناسره‌وێ و .. به شه‌پۆله‌كانی پرچی شێتی ..
سه‌ر به تاشه‌به‌رده‌كانی رۆخانه‌دا ده‌كێشێ
تۆ پتر .. سه‌رت به‌ر به‌ردی زه‌مانه ده‌كه‌وێ و ..
خوێنێكی ره‌ش كه له دڵته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ..
له ته‌وێلته‌وه ده‌ته‌قێ و داده‌ڕژێ
له‌و زیاتر .. راوچییه عاشقه‌كان
بۆ مرواری و ماسی له گۆمی بێ‌بنی چاوانت ده‌گه‌ڕان
ساڵه‌هایه پیاوه ته‌ماعكاره‌كان بۆ گه‌نجی قاروون ..
بۆ موورو .. مه‌رجان
خۆیان ده‌نێو ئه‌و زه‌ریایه نقوم ده‌كرد و .. نه‌ده‌مان
من بۆ دوو مرواری ره‌ش كه بوون به گلێنه‌ت
هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هاتم‌و خۆم له زه‌ریای بێ بنی
چاوانت.. خنكاند..!
كه‌ی .. ئاخر كه‌ی گێژه‌نی نێو دڵی ده‌ریا
ده‌گا به خه‌می گینگڵا خواردوو له خوێنی تۆدا ..؟
پاش كشانی هه‌ناسه‌ی ده‌ریا هه‌زاران هێلكه شه‌یتانۆكه و
گوێ ماسی..
ده‌كه‌ونه سه‌ر لمی رۆخانه
پاش هه‌نسك و داڕسانی خه‌م له رۆحدا
هه‌زار تنۆك رۆندكی ره‌ش ده‌ڕژێنه سه‌ر ئه‌و كوڵمانه
تۆ ده‌ستی من ده‌تشه‌مزێنێ
ئه‌و تریفه‌ی مانگ ده‌یهه‌ژێنێ
كه ده‌ریا ده‌نوێ ناخوداكان ده‌چنه نێو خه‌ونی خۆشی
ئاوه‌وه
بۆ قه‌ت نه‌بووه تۆ له خه‌ونێكتا جێم كه‌یته‌وه؟
كه‌س .. هیچ كه‌س نایزانێ له كوێوه بوو زه‌ریاكان ..
سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یان داگیر كرد..
تۆش ئه‌م دڵه په‌ژمورده‌ی من ؟
كه‌ی ده‌ستی پێ‌كرد و .. كه‌ی كۆتایی دێ
هه‌روه‌ك عیشقی من؟
نه ئه‌و به خه‌ون و خولیای نه‌وره‌سه خنكاوه‌كانی خۆی
ده‌زانێ
نه تۆش به سترانی نه‌خۆش و ..
لاوكه برینداره‌كانی من
كه‌س نازانێ پاش هێوربوونه‌وه‌ی هه‌راكانت
پاش هێمنی هه‌ناسه‌ی هاری ئه‌و
چ گێژه‌ن و .. چ شۆڕشێكی خوێناوی وا به تووڕه‌یی ..
ده‌ته‌قێته‌وه ..؟
حاڵی شێتانه‌ی هه‌ردووكتان ..
نه من تێیده‌گه‌م
نه خوداوه‌ندی زه‌ریا و .. نه ماسی و نه‌هه‌نگ
نه فریشته‌كانی ئاسمان ..!
3/3/1996 |