تۆ ژنێكی ئاودامان له مه‌ره‌كه‌ب
له دێر زه‌مانه‌وه چاوه‌ڕوانیت
سوێندت خواردبوو كه شوو نه‌كه‌ی
تا پیاوێك دێ .. پیاوێك غه‌ریقی مه‌ره‌كه‌ب
سوارێك
…
سواری ئه‌سپێك كه یاڵا و بژی
…
هه‌ر چوار په‌لی شۆراوه
…
ده نێو حه‌وزێكدا
…
حه‌وزێكی پڕ مه‌ره‌كه‌ب
ساڵانێكه چاوه‌ڕێیت له‌و كۆشكه ده‌رت بێنێ و
…
بتفڕێنێ
كۆشكێك كه گوڵه‌كانی نێو باخچه‌كه‌ی
…
گشت په‌رده و
…رایه‌خ
و
…
بگره تابلۆكانی
به ره‌نگی مه‌ره‌كه‌بێكی شینی ئاسمانی
…
شیناوی ده‌دایه‌وه
چاوه‌ڕێ بوویت
…
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ته‌وه
له‌به‌یانی تا ئێواره ئه‌و نیگا شینانه‌ت 000
كه شینترن له كووژه‌كه و 000 له‌زه‌ریایه‌كی سه‌رمه‌ست
پۆله فڕنده‌یه‌كی به‌هه‌شتی ئاسا 000
به‌سه‌رسینه‌ی ده‌ریایه‌كی مه‌ره‌كه‌بی شین باودا
هه‌ڵتده‌فڕاندن
ئه‌وه‌ن به‌مه‌ره‌كه‌ب ئاشنایت
كه‌وه‌ك ڕۆحی شه‌ربه‌تێكی ده‌گمه‌ن : ده‌یخۆیته‌وه
ده‌ستنوێژ به‌مه‌ره‌كه‌ب هه‌ڵده‌گریت
شاشۆخی سه‌رنشینی ئه‌ستێره‌یه‌كی شینی
جگه له‌تۆ كێ كافرانه ئاواهی چاوان
به مه‌ره‌كه‌بێكی ڕه‌ش ده‌ڕێژێ
سوێندت خوارد به قه‌یره‌یی و نامرادانه بمریت
گه‌ر ئه‌و پیاوه عاشقه كه لێوانی له مه‌ره‌كه‌بدا
نوقمه
نه‌یه‌ت و به نه‌خشی هه‌ردوو لێوی
نه‌ك له‌سه‌ر هه‌ردوو كوڵمانت
…
ته‌ختی ته‌وێڵت
نێوان هه‌ردوو مه‌مكانت
به‌ڵكو له‌سه‌ر ئازای جه‌سته‌ی سپی
وه‌ك چوڕی شیرت جێ نه‌هێڵێ
قژی قه‌ره‌جیت له مه‌ره‌كه‌ب ده‌نێی
به‌ر گه‌ردنی زه‌عفه‌رانیت به مه‌ره‌كه‌ب ده‌كوتی
كه خه‌مێكی شین و ته‌نك په‌ڕه‌ی دڵت ده‌له‌رزێنێ
سواری گه‌مییه‌ك ده‌بیت و
بێ په‌روا دوو قه‌ڵه‌م ده‌كه‌ی به سه‌وڵا و
…
خۆت له ده‌ریایه‌كی پڕ مه‌ره‌كه‌ب ماره ده‌كه‌ی
ئه‌و ماسییه خنكاوانه‌ش هه‌ڵده‌گریته‌وه
كه خۆشه‌ویستی مه‌ره‌كه‌ب خنكاندوونی و
…
سه‌رئاو كه‌وتوون
هه‌موو شه‌وێك له حه‌ژمه‌تی چاوه‌ڕوانی
پیاوێكی عاشق و ئاودامان مه‌ره‌كه‌ب
خۆت ده‌ده‌یته به‌ر بارانی شینی چ حوبرێك و
خۆت له عه‌تری كام مه‌ره‌كه‌ب وه‌رده‌ده‌ی؟
ده‌ترسیت ئه‌و سوار ئه‌سپه‌بێ و
…
تیژ تێپه‌ڕێ و
…
ئیدی بڕوا و نه‌یه‌ته‌وه
ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌نده شێته
…
هه‌ر ژنێك بۆنی مه‌ركه‌بی لێ نه‌یه‌ت
مه‌حاڵه بێته ژوانی و
…
بیناسێته‌وه
گوناهی ژنانی گه‌ڕه‌ك بوو
ئه‌و وه‌خته‌ی هێشتا ساوابوو
ویستیان له "شیر" بیتۆرێنن و
…
ئیدی گه‌وره‌بووه و له مه‌مكانی بكه‌نه‌وه
دوو دڵۆپ مه‌ره‌كه‌بیان رشته سه‌ر هه‌ردوو گۆی
مه‌مكی دایكی
…
ئه‌م پتر ده‌می پێوه‌نا و
…
زاری هه‌ڵنه‌گرت تا چۆڕی له مه‌مكان بڕییه‌وه
له‌و رۆژه‌وه
…
مه‌ره‌كه‌ب تێكه‌ڵا به شیری دایكی چۆته خوێنیه‌وه
ئه‌و له‌عنه‌تییه تا هه‌نووكه‌ش گه‌وره نه‌بووه
مناڵێكی ساوا و گرینۆك له رۆحیدا نووستووه
ئه‌وساش وابوو كه گۆی مه‌مكیان له زار ده‌رده‌هانی
به ئامان و زه‌مان ژیر نه‌ده‌بۆوه
…
تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و پیاوه وێڵا و گه‌ڕیده‌یه
…
له دووره‌وه بۆنی كردووی
…
له هیچ گه‌ڕه‌ك و
…
شار و
…
مه‌مله‌كه‌تێك لانادات
تۆش بێوه‌ژنێكی كۆست كه‌وتوو
ئاودامان ره‌ش
له پاش ده‌یه‌ها شوو به‌و پیاوانه‌ی
بۆنی گه‌وڕ و پاره و پاشه‌ڕۆكیان لێدێ
چاوه‌ڕێی ئه‌و سواره به
كه له‌بری خوێن مه‌ره‌كه‌ب به ده‌ماره‌كانیدا ده‌گه‌ڕێ
هه‌تا ئه‌و دێ ..
تۆ چاوان بڕێژه و
…
ده‌ست و په‌نجه‌كانیشت
له مه‌ره‌كه‌ب بنێ
…!
تامپێرێ/1997 |