ئه‌مشه‌و
…
چه‌نده غه‌ریب و ته‌نیام
بگره ئیره‌یی به گه‌ڵای مردووش ده‌به‌م ..
هیچ نه‌بێ تاوه بایه‌ك ..
سووك و نه‌رم ده‌یخاته سه‌ر له‌پی و
رووه و ئاسمان .. به‌رز و به‌رزتر .. هه‌ڵیده‌گرێ ..!
ئه‌مشه‌و
…
ته‌نیام و ده‌خیلی چوار دیواری
ژوورێكی تاریك و ڕووتم
ئه‌مشه‌و .. به ملیۆنه‌ها له باوه‌شی یه‌كتریدا
ده‌توێنه‌وه
منیش هه‌ر خۆم ته‌نیا ..
ته‌نها له‌گه‌ڵا خۆمدا جووتم ..!
ئه‌مشه‌و .. تۆ دووریت و ..
كه‌سێك نایه هه‌ناسه‌ی ساردم هه‌ڵمــژێ ..
ئاسمانیش چون دیده‌ی من ئاسا
چون گۆزه‌ی سه‌ربه‌ره‌وخوار ..
بارانی قه‌هرێك ده‌ڕێژێ
تۆ دووریت و .. كه‌سێك سینه‌ی راناخا و..
منی ماندوو بلاوێنێ
ئه‌مشه‌و بێ تۆ .. منی عاشق و ته‌نیا ..
شیعرێكی چاوڕه‌ش ده‌نووسم
ده‌بم به مانگی هه‌ڵه‌ته و
سه‌ر به هه‌موو كوچه و كۆڵان و حه‌وشێكدا داده‌گرم
له هه‌موو رووبار و دره‌خت و ئه‌شكه‌وتێك ده‌پرسم
له تۆ ده‌پرسم ..!
ئه‌مشه‌و به ته‌نیا ..
خۆم و مۆم و ئاهێكی سیا..!
***
منی بێ تۆ ..
ئێوارانی تاریك و سارد و ماتم بیردێنه‌وه
ئه‌و ئێوارانه‌ی له ناوه‌ختا پیره‌ژنێك ده‌مرد
تێكڕای گه‌ڕه‌ك پرسه‌ی بۆ ده‌گرت
نه دایه و.. نه بابه له ماڵا نه‌ده‌مان
من و ژوورێكی ته‌نیا.
بێ ئۆقره و ترسێكی به‌جێماو
چرایه‌كیش كز ده‌سووتا و شه‌وقی زه‌ردی ..
هه‌زار و یه‌ك تارمایی ده‌هێنایه نێو حه‌وشه و
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی شكاو
هه‌ڵئه‌له‌رزیم و ..ته‌رمی پیره‌ژنێكی ناشیرین
ددان گڕ و .. قژ بژ و ئاڵۆزكاو
دوو مه‌مكی سیس و ره‌ش داگه‌ڕاو
ده‌هاتنه به‌ر دیده‌ی خه‌یاڵم ..
وه‌ك دوو شه‌مشه‌مه‌كوێره ..
به‌سه‌ر سنگیا شۆڕ ده‌بوونه‌وه ..
سه‌ربه‌ره‌وخوار..!
***
ئه‌مشه‌و .. من بێ تۆ هه‌ناسه‌م سواره
ئه‌مشه‌و .. من چاڵی ژانێكی قووڵم
تۆش به‌فری خه‌مێكی سپیت..
نه‌رم نه‌رم ده‌باریت ..
تا به‌یانی ده‌دا .. من به تۆ پڕ بوومه‌ته‌وه
هاوین دێ و به‌فری سه‌ر هه‌موو لووتكه‌كانیش ده‌توێنه‌وه
وه‌لێ به‌فری خه‌می تۆ ..
له عومری چاڵا .. له چاڵی عومرما ..
هه‌ر ده‌مێنێ و نابڕێته‌وه ..!
***
ئه‌مشه‌و .. سه‌رقافڵه‌چی كاروانێكی وێڵم بێ تۆ
مانگ و ئه‌ستێره‌كانیش ..
وه‌ك چرای دره‌نگی شه‌وی ماڵه هه‌ژاره‌كان كوژاونه‌ته‌وه
بیابانه .. له‌بری جریوه‌ی ئه‌ستێره ..
تاریكی و خۆڵا بارانه
تا به‌یانی ده‌دا و .. تۆ دێیته‌وه ..
من تا ناوقه‌دم له لم چه‌قیوه
ئه‌مشه‌و بێ تۆ .. به چاوی تۆ ..
هه‌زار و یه‌ك جار مه‌رگی خۆم دیوه ..!
***
بۆ ئۆغر ده‌كه‌ی ..؟
كه تۆ ده‌رگای شه‌ق و په‌قی ژووره‌كه‌م .. له‌سه‌ر
داده‌خه‌ی
خه‌م وه‌ك قه‌له‌ڕه‌شێكی شووم ..
له په‌نجه‌ره‌ی بێ شووشه‌ی ژووره‌كه‌مه‌وه دێته ژوورێ
و ..
تا خۆر هه‌ڵدێ و تۆ دێیته‌وه ..
له هێلانه‌ی دڵما .. جێی بۆ خۆش ده‌كه‌م و
ده‌یحه‌وێنمه‌وه
ئه‌میش تا به‌یانی ..
به ئاوازێكی قورس و شه‌یتانی .. بۆم ده‌خوێنێ ..!
***
ئه‌مشه‌و چه‌ند ته‌نیا باڵم ..
سیس و ژاكاو ..
هه‌روه‌ك گوڵه‌باخێك له خاكێكی زڕدا رواو
وه‌ك شاعیرێك شپرزه و شێواو
په‌ری شیعری لێ تۆرابێ
هه‌روه‌ك گاسن ..
ره‌قه‌نی خاكی خه‌مێك هه‌ڵئه‌دڕم
هه‌روه‌ك تاوێره به‌ردێك
رووه و قووڵایی خه‌ره‌ندێك سه‌ر هه‌ڵبگرێ ..
ئاوا به‌گوڕ ده‌گرمێنم
سلێمانی / 1985 |