|
ئه‌مشه‌و له‌و مانگه ده‌پاڕێمه‌وه
….
كه ته‌نیا و گێژ به ئاسماندا ده‌گه‌ڕێ
من له‌و گێژ و ته‌نیاتر كه‌وتووم له ناوجێ
تكای لێئه‌كه‌م
…
ده‌ستم بگرێ و به نێو ئه‌ستێره‌كانا بمگێڕێ
بێ شك تا به‌ره‌به‌یان ئه‌گاته ئه‌و سه‌ربانه‌ی
…
تۆ لێ‌ی خه‌وتووی
…
من دێم و وه‌ك جاری جاران به‌سه‌رتا ئه‌نووشتێمه‌وه
به مانگی په‌له‌په‌لكه‌ر ئه‌ڵێم تۆزێ كه‌ره‌م كا و
…
بوه‌ستێ
تا ته‌واوێ خۆی نه‌وی ده‌كات
…
ده‌ی نه‌ویتر
…
تا لێوانم به ئاسته‌م ئه‌گه‌نه گۆنات
ئاخ
…
به‌فری نووستوو ده‌نێو دڵی مندا
…
من ده‌مێكه تۆم نه‌دیوه له شیرین خه‌ودا بیت و
…
پڕ به هه‌ردوو چاوانم لێت رامێنم و
…
قه‌ت تێر نه‌بم
من وه‌ك دز دێم و
…
دوو ئه‌ستێره‌ش به دیاری
…
له‌سه‌ر پێڵووه داخراوه‌كانت جێدێڵم
له ده‌وری باڵات ده‌گه‌ڕێم ..
واز ناهێنم تا نه‌زانم بوومه‌ته خه‌ونێكی خۆش ده‌نێو
چاوانت
مانگی گه‌لحۆ په‌له‌م لێده‌كا و خه‌می سه‌فه‌ری خۆیه‌تی
…
به ده‌وری زه‌ویدا
كه‌چی من خه‌می سه‌فه‌ری خۆمه
…
ده‌نێو خه‌ونێكی شیرینی تۆدا
ئا له‌م دووره‌وه گوێم له ورته ورتێكه
…
گوێم له ناوی خۆمه كه وه‌ك گوڵا له زارت ده‌كه‌وێ
من گه‌ره‌كمه بێمه پاڵت و بنووم
…
سه‌فه‌رم دوور و
…
گه‌لێ ماندووم
كه‌چی مانگی بێ مروه‌ت په‌له‌م لێده‌كا..
تۆ هه‌میشه له خه‌ونه‌كانما تاڤگه‌یه‌كی سه‌وزیت و
داده‌ڕژێی
…
كه‌چی قه‌ت نه‌بووه به‌ردی سووتاوی دڵم ته‌ڕ بكه‌ی
من له خه‌ونه‌كانی تۆدا ئه‌و سوارچاكه‌م
…
هه‌ر كه ئه‌گه‌مه لات
هه‌ر چوار په‌لی ئه‌سپه‌كه‌م ده‌شكێن و بۆم ناكرێ بتفڕێنم
من خۆم ده‌ربه‌ده‌ركرد
…
گوایه ئاسمانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
…
به رۆژ دوو خۆر و به شه‌ویش سێ مانگی
…
تێدا ده‌دره‌وشێته‌وه
به هه‌ویا بووم كه دێمه‌وه خۆر و مانگێكت بۆ بدزم و
بیانهێنمه‌وه
كه‌چی ئه‌وه‌تا
…
ئه‌م ته‌نیا مانگه گێژ و حۆله‌ش
ده‌رهه‌ق به من چه‌ند سپڵه‌یه
لێنه‌گه‌ڕا تاوێ راتمووسم
…
داخم ناچێ لێ نه‌گه‌ڕا
…
|