- خودا بتگرێ .. ئه‌و
ئێواره‌یه هه‌ر ده‌توت بۆنی مه‌رگه‌ساتێكت كردووه...
له حه‌وشه‌كه‌دا خولت ده‌خوارد و یه‌كه‌یه‌كه گوڵه‌كانت
به‌سه‌ركرده‌وه
من سواری گه‌می رۆمانێك بووم و.. وه‌دیاركه‌وتنی
دورگه‌یه‌ك خه‌یاڵیبردبووم
من هێشتا به‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانه‌وه بووم ..
كه له پڕ بزر بوویت و هه‌ر به پڕتاو هاتیته‌وه
- پرسیم: له
كوێ‌بووی .. بۆ وا شڵه‌ژاوی؟
+ وتت: گیانه دیسانه‌وه
قاوه‌م بۆ گرتیته‌وه
- ده‌باشه
ئه‌مجاره‌یان له فنجانه‌كه‌دا چیت دۆزییه‌وه؟
+ ژنه‌ی قاوه‌گره‌وه پێ‌ی وتم:
له‌م فنجانه‌دا شتێك وا به ئاسمانه‌وه
چاوم درۆم له‌گه‌ڵا نه‌كات: فڕۆكه‌یه یان فڕنده
كه‌سێكی زۆر ئازیزت هه‌ر ئه‌مساڵا سه‌فه‌رێكی زۆر دوور
ده‌كا
رووه‌و وڵاتێك غه‌ریقی ده‌ریاچه و دارستان
وڵاتێك به‌فر تیا ناتوێته‌وه
- مردووی درۆی تۆ و قاوه‌گر
ده نێو فنجانی قاوه‌یه‌كی ره‌شدا به‌فر چ ده‌كا..؟
+ مه‌كربازانه وتت: قاوه‌ی من
درۆ ناكات..
ئه‌ی بیرته حه‌ڤده ساڵا به‌ر له‌مڕۆ..
وه‌ك هه‌نووكه قاوه‌م گرته‌وه.
له فنجانه‌كه راما و پێ‌ی وتم: تۆ شوو به كوڕێك ده‌كه‌ی
ته‌نیا و ..
غه‌ریبه له‌م شاره ..!
- ئاخ گیانی من .. خودا قاوه‌گر
بگرێ بۆ خۆی و پێشبینی
من هه‌نووكه ئه‌و فڕنده‌یه‌م كه له نێو فنجانی قاوه‌دا
خنكاوم
هه‌ردوو چاوانم .. قوڕگم پڕبووه له قاوه‌ی تاڵا
تاڵتر له ژه‌قنه‌بووت..
ره‌شتر له ڕه‌ژوو..سیاتره به‌ختم له كێڵگه‌ی قه‌ره‌بروت
من بۆ خۆم بوومه‌ته مه‌لێك: ئاسمانم هه‌ر به‌فرانباره و
..
زه‌وی خواریشم سه‌هۆڵبه‌ندان
هه‌نووكه حاڵی بووم .. ده‌كرێ له فنجانی قاوه‌یه‌كدا
هاوین بێ و..
كه‌چی به‌فر ببارێ
ئه‌وه‌ن ببارێ تا منی فڕنده هه‌ردوو باڵم هه‌ڵده‌وه‌رێن
..
من ئێستا حاڵی بووم.. نه فنجانه‌كان و نه
قاوه‌گره‌وه‌كان له یه‌كدی ناكه‌ن
چ شیرین بوو ئه‌و قاوه‌یه‌ی منی غه‌ریبی به تۆ ئاشنا كرد
چ تاڵا بوو ئه‌و قاوه‌یه‌ی منی ته‌نیای له تۆی بێ‌كه‌س
جودا كرد
به‌ر ڕه‌حمه‌تی عاشقان كه‌وێت قاوه‌گره‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵا
به‌ر غه‌زه‌بی من كه‌وێت ئه‌وه‌ی دووه‌م
هه‌موو شه‌وێك به یادی تۆوه قاوه‌یه‌ك له كن ئه‌و ژنه
(چیچان)ییه ده‌خۆمه‌وه و قڵپی
ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌و بۆ مێرده كوژراوه‌كه‌ی ده‌گری و
…
باس له خنكانی مه‌لێك ..
ده‌كا له نێو فنجانه‌كه‌دا .. كه منم
وه‌لێ به زمانێك هه‌لاهه‌لا
ئۆقره ناگرم و لای ئه‌و كچه په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه كه
شه‌وانه ..
گوێم له ناڵینی ده‌بێ
قاوه‌یه‌ك ده‌خۆمه‌وه و قلپی ده‌كه‌مه‌وه
لێی ده‌پرسم : تۆ تاكه‌ی ده‌گری و ده‌ناڵێنی ..؟
وێنه‌ی لاوێكی كاكۆڵا ره‌ش ده‌ردێنێ و ده‌گری
به ده‌م تێڕامانه‌وه له فنجانی به‌ختم..
به زمانێكی له‌ت و په‌ت
…
له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مه‌لێك ده‌دوێ ..
كه منم
…!
لای ئه‌و كچه‌ش قاوه‌یه‌ك فڕ ده‌كه‌م كه رۆژێ (صربی)یه
و
رۆژێ ( بۆسنی) و .. رۆژێكیتر (ئه‌لبانی)
هۆن هۆن بۆ پاكیزه‌یی خۆی ده‌گری ..
نازانێ كێ‌بوو ده‌نێو ئاشوبێكدا تاریكی پۆشی بوو
پیاوێك .. چه‌ندین پیاو له وێنه‌ی شمشێرێكی خوێناوی ..
بێ بنیان كرد و .. لێیانداو .. بزر بوون
زمانی خوێن ده‌تكێنێ و باسی ئاسمانێكی خنكاو ده‌كا به
دووكه‌ڵا
سه‌ر لێشێوان و كۆچ و بزربوونی قه‌تاره‌یه‌ك قه‌تێ:
كه هه‌مدیس منم ..!
من كه‌ی ئه‌وه‌نده عاشقه قاوه‌م بووم ..
به‌ڵام ئیدی شه‌وانه چه‌ندین قاوه ده‌خۆمه‌وه و قڵپیان
ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌وه خودایه
…
له یه‌كێكیان ئه‌و مه‌له‌ی ئاسمانی خۆی لێگۆڕاوه
رێ وێڵا نه‌كا و
…
بگه‌ڕێته‌وه
من ده‌بم به كوڵخانی قاوه تا ئه‌و مه‌له رووه‌و
هێلانه‌ی
دڵه‌كه‌ت دێته‌وه ..!
فنله‌ندا/(كه‌مپی تامپێرێ) زستانی/1997
|