چۆن بتوانم
قه‌رزی میهر و ئه‌وینی تۆ بده‌مه‌وه ..؟
ئه‌گه‌ر رۆژێ .. ماسی توانی قه‌رزی ده‌ریا بداته‌وه ..؟
گه‌ر مه‌لیش توانی .. قه‌رزی ئاسمان و با
…
بداته‌وه ..؟
دارستانیش 00 قه‌رزی خاك و چه‌م و باران ..؟
گه‌ر بیستووته 00 كانی قه‌رزی سه‌رچاوه‌كه‌ی دابێته‌وه
00 ؟
ئه‌گه‌ر بیستت 00؟
ته‌نها ئه‌وسا .. من ده‌توانم قه‌رزی میهر و خۆشه‌ویستیت
00
بده‌مه‌وه 00!
من بڵێََََم
چی 00 تۆ ئاسمانی به‌رفراوانی ئه‌وینێكی 00
منیش چۆله‌كه‌ی حه‌زی تۆم 00!
تۆ وڵاتی گوڵزارێكی بێ سنووری 00
منیش 00 ته‌نها یه‌ك گوڵه هێرۆم 00!
ده‌شێ هه‌موو عاشقانی دونیا 00
قه‌رزی زۆری شۆخه‌كانیان بده‌نه‌وه
من00 ناتوانم بیده‌مه‌وه
هه‌روه‌ك ناكرێ 00
هه‌ندرێن و پیره‌مه‌گروون بگوێزمه‌وه
ئاوی ده‌ریای هه‌موو گێتی 00 بخۆمه‌وه 00!
ئه‌و قه‌رزه‌ی تۆ گرانتره 00
قه‌ت ناتوانم بیده‌مه‌وه 00!
1983
|