نهێـنى
 

 ئه‌م كه‌شتیه‌وانه‌..

زریان و باوبۆرانێك پاپۆڕه‌كه‌ی تێك شكاند و ..

خۆی نه‌خنكا و .. گه‌ڕایه‌وه‌!

ئه‌م پێشه‌وایه‌ ژیره‌ش ..

سه‌دان شه‌ڕی قورسی دیت و

به‌بێ‌ برین گه‌ڕایه‌وه‌..!

ئه‌م زانایه‌ش..

ساڵانێكه‌ له‌ ژوورێكی چكۆلانه‌ هه‌ر خه‌ریكه‌ و ..

ئیمڕۆ شاده‌ و خوای دۆزییه‌وه‌!

به‌ڵام هیچیان تاكو ئێستا..

نه‌یان توانی له‌ سنووری وڵاتی دڵی ئافره‌تێكدا..

یپه‌ڕنه‌وه‌..!

 

 

1980