| په‌شیمانبوونه‌وه‌ی نوح |
ده‌قی : شێرزاد حه‌سه‌ن چ فریادڕه‌سێكی مایه پووچ و چ پێغه‌مبه‌رێكی دۆڕاو بووم من نه‌ده‌بوو هه‌ڵۆ و شه‌هێن و باز و. . كۆتر هه‌ڵفڕێنم ڕووه و ئاسمان كۆتر دوای كۆتر. . ده‌بوو له‌و گه‌رداوه وێڵ بن و بخنكێن. . نه‌ده‌بوو كۆترێك چڵه زه‌یتونێك به ده‌نووكه‌وه. . مژده به‌خشی سه‌رفرازی بۆم بێته‌وه. . ده‌بوو له شه‌وی یه‌كه‌می ((تۆفان))ه‌كه خۆم و هه‌ر هه‌موو ژن و پیاو و. . مه‌ل و گیانداره‌كانی دیكه ژێر شه‌پۆله‌كان بكه‌وتینایه.. ! ده‌بوو كۆتری مژده به‌خشیش وه‌ك قه‌له‌ڕه‌شه‌كان له ژێر باران و. . ده‌نێو گێژه‌نی شه‌پۆله‌كان بخنكایه. . ! نه‌ده‌بوو زه‌ریا شێته‌كان هێور ببنه‌وه. . نه‌ده‌بوو كانی ناو ته‌نووره‌كان چكیان بكردایه. . كه بڵێسه‌ی ئاگر ئاسا ئاو له سه‌ده‌ها ته‌ننووره‌وه فواره‌ی ده‌كرد. چ هار و شێتانه كچان و ژنانی خه‌واڵووی سه‌ر ئاو ده‌خست چ شیرین په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگ باسكه‌مه‌له‌ی پێده‌كردن.. ! چ كه‌شتیه‌وانێكی بێ داهاتووم من.. چ ناخودانێكی بی ئێستا و ڕابردوو یاده‌وه‌ری تاڵ و سوێری من چه‌ند له‌م زه‌ریایه‌ی به‌رده‌مم ده‌چێت چ حیكمه‌تێك بوو ئه‌و هه‌موو ئاسك و پڵنگانه‌م برده‌وه ناو دارستانه‌كان ئه‌و هه‌موو گورگ و كه‌متیار و مه‌ڕ و كاوڕ و به‌رخانه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵۆ و واشه و پۆڕ و پاساری و قه‌له‌باچكانه ئه‌و هه‌موو پیاوه دڵڕه‌قانه‌ی دڵیان به‌رده و كه‌لله‌ی سه‌ریان گڵۆڵه به‌ن ئه‌و پیاوه خوا پێداوانه‌ی له ڕقی گاوان و شوانه‌كان. . خۆیان هاویشته ئامێزی ((تۆفان)) و من كه‌شتیه‌كه‌میان به نه‌فرین كرد وای له خۆم ڕه‌نج به خه‌سارێ. . كوان ئه‌و باخانه‌ی سه‌ده‌ها نه‌مام تیا چاندن سه‌ده‌ها ده‌رخت بۆ ته‌خته به‌ندی كه‌شتییه‌كه‌م وڕ و كاسم. . سه‌رپه‌نجه‌كانم زامار و نینۆكه‌كانم هه‌ڵوه‌رین.. ئه‌وه‌نده‌ی بزمار بكوتم كه‌چی خزم و خوێش مه‌زاقم پێ ده‌كه‌ن: گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌ری. . ئه‌م بزمار داكوتینه له پای چی.. نزایه‌ك و. . خودێ له ئاسمانه‌وه گه‌مییه‌كت بۆ ده‌نێرێ؟! شه‌و خه‌وتنانیش كه پڕزه‌م لی َده‌بڕا و. . خه‌وه‌تۆتكه غافڵگیری ده‌كردم وه‌ك داهۆلًَێكی به ئه‌سته‌م داچه‌قیوو. . هه‌لا هه‌لا به "با"یه‌ك وه‌لا ده‌كه‌وتم. . كه‌شتیه‌كه‌م ده‌بوو به ئاوده‌ستی قه‌وم و قیله. . ! *** وای له خۆم خانه‌خراپ و. . ته‌نیا و بێكه‌سێ.. چ جوانی و حیكمه‌تێك بوو. . كه ئه‌و هه‌موو كچ و ژنه ناسك و شووشه‌ییانه‌م خسته‌وه ناو ئامێزی پیاوانی شاخدار و به كه‌ڵبه و ددان.. دار به ده‌ست و. . چنگ پڕ به‌ردێ چ ناشرینه ئاسمان كه پڕ بووه له شاپه‌ڕ و گه‌نده‌په‌ڕ و خوێنی هه‌ڵۆ و باز و كه‌و و كۆتره‌كان ده‌بوو ژێر "تۆفان" بكه‌ون هه‌ر هه‌موو عفریت و جڕ و جانه‌وه‌ره‌كان چ جوانییه‌ك وا له ده‌ریادا به‌و هه‌موو نه‌هه‌نگ و قرش و ماسی و زه‌رییه‌كانی زه‌ریاوه ؟! مایه‌پوچ خۆم. . باوه‌شم پڕه له هێلكه شه‌یتانۆكه‌و. . هه‌ردوو له پیشم پڕ گوێچكه ماسی و. . سه‌ر و پرچیشم پڕ له قه‌وزه و. . چاوانیشم كوێر به خوێ و لمی كه‌ناره‌كان ئه‌رێ كوا حیكمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی نغرۆ و. . ئه‌ستێره‌ی خنكاو له ژێر لافاودا ؟! پیر و په‌ككه‌وته و. . ئاخیر شه‌ڕ خۆم. . تا ماوم به‌سه‌ر ئه‌م كه‌شتییه له خۆم شه‌ق و شڕتره‌وه ڕاده‌مێنم.. دوور دوور. . ڕووه و باخه‌كانی قه‌ره‌برووت و خاكی سووتماك ده‌ڕوانم ڕووه و سه‌رزه‌مینێك كه ئاوی لافاوی خوارده‌وه. . چاوتروكانێك وشك بۆوه و كه‌چی بارانی فرمێسكی مه‌ردوومه‌كان هه‌مدیس ته‌ڕی كرده‌وه. . ! بریسكه بریسكی شمشێره‌كان به شه‌واره‌م ده‌خات. .. و هاوار و ناڵه‌ی بڵند و دڵه كوتێ و خۆ به یه‌كدادانی جه‌نگاوه‌ره‌كان كه‌ڕ و شێتی كردم فواره‌ی خوێن و. . فڕینی كه‌لله‌سه‌ره‌كان به كلێوه‌ی ئاسنینه‌وه ده‌بینم منداڵه‌كان وان به‌سه‌ر نووكی ڕم و نێزه‌كانه‌وه. . سمكۆلێن و حیله‌ی برینداری ئه‌سپه چوار په‌ل شكاوه‌كان. . قیژه‌ی نه‌بڕاوه‌ی ژن و زریكه‌ی زارۆڵه زاره‌تره‌كبووه‌كان كڵپه و بڵێسه‌ی خه‌رمانی گوڵ و. . كوژانه‌وه‌ی مانگ دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌می پاش باران و مردنی هاژه‌ی پاش دامركانه‌وه‌ی تۆفان من گوێم له قرچه قرچی سووتانی دارستانه‌كانه و. . ئاسمانی پڕ دووكه‌لأ و خنكانی ئه‌ستێره‌كان ده‌بینم دوای نیشتنه‌وه‌ی زه‌ریا و خه‌وتنی شه‌پۆله‌كان. . من جه‌سته‌ی هه‌زاره‌ها مندالأ و مه‌ل و ماسی ده‌بینم هه‌زاران بێشكه و سه‌وڵی شكاو. . سه‌رئاو كه‌وتوو ده‌نێو كه‌شتی كون تێبوودا. . چ زوو ته‌نها جێیانهێشتم وه‌ك كامه‌ی گۆچان به‌سه‌رخۆمدا چه‌ماوه‌ته‌وه و. . خه‌م نه‌یهێشتووم. . ! پیره كه‌شتی هه‌میشه به سه‌ما كه‌وتووم وه‌ك لانكه‌یه‌كی شه‌ق و شڕ. . به ده‌ست زه‌ریای غه‌مگینه‌وه. . شه‌پۆله‌كانی ده‌كا به ده‌سترازه و هه‌رگیز له ڕاژه‌ندنم ناسره‌وێ.. دڵی بێ ئۆقره‌شم منداڵێكی به گرۆزه و. . وڕك ده‌گرێ و. . هه‌ر ناخه‌وێ. . ئاه. . من چ منداڵێكی پاك بووم. . بۆ گه‌وره بووم؟ پاك. . وه‌ك ئه‌سرین له چاواندا دره‌وشاوه من ناڵه‌و داد و فیغانێكم نه‌بڕاوه چ منداڵێكی موعجیزه بووم كه پیرێك له ڕۆحمدایه و. . چ زه‌ریایه‌كم كه سه‌ده‌ها گه‌می له ناو دڵی به‌ربه‌رین و بێ بنی من وا خنكاوه ! نه ماڵێك له ئاو شك ده‌به‌م و. . نه كه‌پرێك له دارستان چ نه‌فرینێكی ئه‌به‌دییه شه‌و و ڕۆژانی من.. چ ڕسوا بوون و. . به باچوونێكه ڕه‌نجی پێغه‌مبه‌رانه و بێهووده‌ی من. . ! چ بێ ڕه‌نگه و چ ڵێڵه چون ئاوی ئه‌م زه‌ریایه. . یاده‌وه‌ری پڕ له خه‌م و كه‌سه‌ر و برینی من. . ! له‌گه‌لأ كێ بدوێم من كه ترس و سامی "تۆفان" له گۆی خستووم ژێیه‌كانی ده‌نگم پچڕان ئه‌وه‌نده‌ی هاوار بكه‌م : + كوڕه‌كه‌ی خۆم. . له كه‌لی شه‌یتان وه‌ره خواره‌وه و تا زووه له ته‌كمدا سواربه چ باوكێكی دۆڕاوم. . جه‌رگ سووتاو و ئازیز مرده‌م.. . خۆم. . به به‌رچاومه‌وه گێژه‌نێك لووشی دا ئافه‌رۆز خۆم. . شاگه‌شكه به وشكانی جێیانهێشتم ڕێ ده‌رنابه‌م. . به‌سه‌ر شاخێكه‌وه و. . وه‌ك ته‌گه‌یه‌كی كوێر له هه‌ڵه‌مووتێكدا عاسێ ماوم داڕماوتر له گاشه‌به‌ردێكی داخزاو به قه‌دپاڵێكه‌وه سه‌رما بردووتر له پۆڕێك به ده‌م بارێزه‌وه. . ! چ حیكمه‌تێكی تیا بوو كه‌شتی فریادڕه‌سی من كه ئه‌و هه‌موو شكه‌ست و هه‌ره‌سه‌ی چون لاشه‌ی سه‌ده‌ها خنكاو فڕێدایه سه‌ر كه‌ناری دڵم؟ له‌گه‌ڵ كێدا دابه‌شی بكه‌م وێرانه‌ی ناو ڕۆحی پیر و. . خه‌و زڕانم نوشوستی خه‌ونه‌كانم له ته‌ك ئینسان كه بوو به شه‌یتان؟! چ مانایه‌كی هه‌بوو نزا و پاڕانه‌وه‌كانی من كه شاره‌كان ئاوه‌دان و ڕۆحه‌كانیش كاوله ئاش بن؟ به به‌رچاومه‌وه هێرشی بیابانه‌كان ده‌بینم. . كه چۆن یه‌كه یه‌كه شاخه سه‌ر كه‌شه‌كان ژێر لم ده‌كه‌ون گه‌رده‌لوولیش ده‌بێت به ته‌یمانی ده‌وری باخه‌كان. . ! شه‌وانه‌ش ئه‌ستێره‌كان وه‌ك چرا بێ هه‌ناسه‌كان ده‌كوژێنه‌وه و. . به‌سه‌ر سه‌ری مندا داده‌ڕژێن و له‌م زه‌ریا تاریكه‌دا ده‌خنكێن.. ! *** چ په‌یامێكی پیرم و. . چ فه‌رمووده‌یه‌كی مردووم. . نه‌ده‌بوو تا قیامه‌ت ئاسمان خۆش بكاته‌وه ئه‌ی خاكی نغرۆ به ئاگر و خوێن و فرمێسك. . نه‌ده‌بوو لافاو هه‌ڵمژیت و. . خوێن بڕشێیته‌وه. . ده‌بوو كۆتره مژده به‌خشه‌كانیش وه‌ك قه‌له ڕه‌شه‌كان. . ده‌نێو شه‌پۆله شێته‌كاندا بخنكێن و قه‌ت نه‌گه‌ڕێنه‌وه مژده‌ی گه‌یشتن به وشكانی و كشانه‌وه‌ی ئاو چ حیكمه‌تێكه كه زه‌ریاكان پڕ بوونه‌وه له فرمێسك و خوێنی.. ملیۆنه‌ها ئینسان.. خۆم داوه‌ته به‌ر خۆر و. . هه‌ڵتروشكاوم. . بیره‌وه‌ریم دۆزه‌خێكه و ڕابردووشم هه‌ر تۆفان. . هاژه‌ی گه‌رداو له ڕۆحمدایه و. . مه‌رگی دۆستان له چاوانم به خه‌می دۆڕانی هه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نه‌وه به ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی له‌رزۆكه‌وه سیغارێك ده‌پێچمه‌وه ئه‌و ده‌ستانه‌ی ساڵه‌ها بزماریان ده‌كوتا كه‌چی نه قه‌ننه‌كه‌م بۆ ده‌گیرێ و. . كیسه‌ی توتنه‌كه‌شم لێ ده‌كه‌وی و. . به گۆڕێ وه‌ر ده‌بێ. . كلاوه‌كه‌شم "با" ده‌یبات و بیژمۆته‌كانی "سام" و "حام"یش لێره نین تا وه‌كو بۆمی بێننه‌وه چاوانم كز و. . له‌م تاریكییه‌دا په‌ل ده‌كوتم نه‌كه‌نعان و نه باكوس لێره‌ن تا گۆچانه‌كه‌م بۆ بدۆزنه‌وه عزرائیل-یش وا له ژێر ئه‌م دار به‌ڕووه و. . سه‌ره‌تاتكێم له‌گه‌ڵدا ده‌كا. . + ها خێره. . به‌م دره‌نگ وه‌خته. . هۆ ئه‌رژه‌نگی خودا. . - تۆفان ته‌واو. . چاوه‌ڕێی چیت هۆ پیره‌مێردی ته‌نیا ؟ سه له نوێ خۆت ساز بكه. . ته‌ییار و ئاماده. . سه‌فه‌رێكی دیكه‌ت له پێشه. . ئه‌مجاره‌یان له هه‌تاوه‌وه رووه و سێبه‌ر. . + تاوێك و مۆڵه‌تم بده. . وه‌ك كه‌چه‌جلێكی ته‌ڕ با وشك ببمه‌وه هێشتا زووه. . سه‌رما و سۆڵه‌ی تۆفان وا ده‌نێو ئێسقانه‌كانم هاژه‌ی شه‌پۆله شێته‌كانیش له ناو خوێنمدا چاوه‌كانم له خۆی پاك نه‌كردۆته‌وه. . سه‌ر و قژم له قه‌وزه و. . ده‌میشم پر له قوڕباقه و. . سه‌ره‌مێكوته من هێشتا له خه‌می دوا كۆتردام كه به چڵه زه‌یتونێكه‌وه بۆم بێته‌وه هێِشتا زووه. . ده‌رفه‌تێك تا خۆرئاوا بوون. . ! هێشتا زووه. . ! به‌فرانباری- 2005 |