| نوزەى تەنیایى |
|
ئێواره‌یه و .. گریان سه‌ری لـێ‌داوم .. ئێواره‌یه و بێ تۆ-یی ده‌مگرێنێ .. هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌م ره‌نگت ونه .. كه‌چی تۆ خۆت كچی په‌لكه‌زێڕینه‌ی پاش بارانی .. هه‌زار ره‌نگی .. تۆش ئه‌ی كچه مه‌زنه‌كه‌ی به‌ر دڵم .. گه‌ر ئه‌مشه‌و بمتوانیایه تێرتێر بۆنی قاوه‌ی سووتاوی ئه‌و له‌شه ئه‌سمه‌ره‌تم ده‌كرد .. له كوێی .. ده تۆ له كوێی؟ ده وه‌ره دیده‌نی رمانی كێشوه‌ری بوون و زاتم .. من كه‌ی هێزی ئه‌وه‌م هه‌یه ده‌نگ هه‌ڵبڕم .. له‌وه‌ته‌ی تۆ روو له مزگه‌وتی دڵه وێرانه‌كه‌م ناكه‌ی .. نوێژكه‌رێ رووی تێناكا .. ئه‌مشه‌و چ په‌یكه‌رێكی خه‌م بۆ تۆ بتاشم .. چ وشه‌یه‌ك: بدۆزمه‌وه: بۆن كڕووزی ئه‌م ده‌روونه سووتاوه‌می لـێبێ؟! روو له كوێ‌كه‌م ..؟ بۆ نازانی شه‌وانی زستان ده‌رگاكان خڕ داده‌خرێن .. به‌م ره‌شه‌با و به‌فر و كڕێوه‌یه چ په‌نایه‌ك ده‌مگرێته خۆی ..؟ هۆ كچه غه‌مینه‌كه‌ی به‌ر دڵم .. بۆ خه‌می ئه‌م گه‌ردوونه پڕ له گه‌رده‌لووله‌یه ئه‌وه‌نده كه‌مه .. دره‌نگی ئێواران خه‌می تۆ شه‌قامه‌كانی شارم بخه‌نه كۆڵا؟ .. شه‌وانه به شه‌قامه و چۆل و تاریكه‌كانا ده‌گه‌ڕێم و كه‌س نازانێ بۆ كێ ده‌گریم .. تۆ سێبه‌ری و قه‌ت له باڵام نابیته‌وه .. ره‌نگی چاومی و تا ئاوی بیناییم نه‌ڕژێ .. ئه‌و ره‌نگه ناتوێته‌وه .. تۆ ئه‌و خه‌ونه سه‌وزه‌بووی به‌ره‌به‌یانییه‌كی زووی به‌هار بێدارت كردمه‌وه.. تۆ چ برینێكی قووڵا و شیرینی .. نه سارێژ ده‌بی و نه ده‌مكوژی .. وه‌ره‌وه .. وه‌ك شنه‌بایه‌كی نیوه‌ڕۆی هاوینێكی قرچاو بۆم هه‌ڵبكا .. وه‌ره‌وه وه‌ك به‌هاری پار دڵگیرم به .. چاوه غه‌مگین و تاریكه‌كانت شه‌وه ره‌شه‌كانی گه‌نجیه‌تی خۆمم بیر ده‌خه‌نه‌وه .. چاوه‌كانت: خۆشم ده‌وێن .. بێ تۆ خه‌ریكه وا ده‌مرم .. سه‌ره مه‌رگمه .. تۆ چۆن ده‌توانی له سه‌ره‌مه‌رگی مندا نه‌گریت و .. وه‌ك شێت سینه واڵا نه‌كه‌یت و شه‌قامه‌كان له كۆڵا نه‌گری؟ شه‌وه و .. گوێم له‌و گۆرانییه برینداره‌یه كه تۆم بیر ده‌خاته‌وه! ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و چۆله‌كه‌یه‌ك بوومایه .. ده‌هاتمه ژێر گوێسوانه‌ی ماڵه‌كه‌تان .. گه‌ر پشیله‌یه‌كی كز و برسی بوومایه .. ده‌هاتمه نێو پێخه‌فه گه‌رمه‌كه‌ت ئه‌ستێره‌یه‌ك .. داده‌ڕژامه سه‌ربانه‌كه‌ت گه‌ر رووبارێكی سه‌ره‌ڕۆ بوومایه.. لام ده‌كرده‌وه بۆ وشكایی دڵه بێ‌خوێنه‌كه‌ت .. به‌ڵام چیبكه‌م..؟ منێك ته‌نیا.. نه وڵاتی شێته‌كان و نه وڵاتی پیاوه ماقوڵه‌كانیش وه‌ك عاشقێكی سه‌رشێت رامده‌گرن.. روو له كوێ كه‌م ..؟ بێ‌تۆ چیبكه‌م ..؟ خوا له ته‌نیایی خۆ‌یا قسه‌ی له‌گه‌ڵا مووسا ده‌كرد .. من له‌گه‌ڵا كێ..؟ مه‌لی ته‌نیاش .. بۆ دره‌ختێ ده‌خوێنێ .. من بۆ كێ ..؟ شه‌قامه‌كانیش مه‌سته دڵا په‌سته‌كانی دره‌نگی شه‌و ده‌گرنه ئامێز .. من كێ ..؟ خه‌یام پیاڵه‌ی مه‌ی ده‌دواند .. من كێ بدوێنم ..؟ ئاسمانیش دڵی به ئه‌ستێره‌كانی خۆشه .. من به كێ دڵا خۆش كه‌م..؟ ئه‌ی له‌جێی گشت كه‌سم .. ئه‌مشه‌و من به‌قه‌د هه‌موو بێكه‌سه‌كانی ئه‌م دونیایه بێكه‌سم .. خۆت وتت: " من له زمانی ئاڵۆز و گرێ دراوت تێده‌گه‌م !" ئه‌ی بۆ تێم ناگه‌ی..؟ وه‌ر ئه‌مشه‌و چیم لـێده‌كه‌ی.. وه‌ره وه‌كو پیره‌دایكێكی كڵۆڵا هه‌تیوه‌كه‌ی ده‌گرێته خۆی .. بمگره خۆت .. وه‌ره وه‌ك بای سه‌رشێت كه گه‌ڵای سیس و مردوو ده‌خاته سه‌ما و سه‌رشێتی: هه‌ڵمگره .. گرنگ نییه دونیا كۆتایی به سه‌هۆڵا دێ یان ئاگر ..؟ گرنگ ئه‌وه‌یه: خۆشت ده‌وێم یان نا..؟ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا و كۆتایی من .. به‌هه‌شت و دۆزه‌خ .. حه‌ز و حه‌سره‌ت ..! ئه‌مشه‌و نوێژێكی زۆر بۆ عومری درێژت ده‌كه‌م .. ئه‌مشه‌و ده‌خۆمه‌وه و .. ده‌خۆمه‌وه و ده‌خۆمه‌وه .. من پێم ووتی .. بۆ باوه‌ڕ ناكه‌ی ..؟ من ئه‌و ده‌ریایه‌م هه‌موو كه‌شتییه شكاوه‌كان له باوه‌ش ده‌گرم .. من ئه‌و دره‌خته‌م چوار وه‌رزی ساڵا، گه‌ڵا به خۆمه‌وه نابینم .. من ئه‌و هاوینه‌م گه‌ر فێنك نه‌بم .. نه‌فره‌تم لـێ ده‌كرێ .. تۆ منت خۆش ناوێ .. كچی كافر .. منیش وه‌ك جنۆكه و خێو و دێ‌و لێت ناگه‌ڕێم .. هه‌موو شه‌وێ دێمه خه‌ونت .. خۆشت بوێم .. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا تۆ منت خۆش ویستووه .. خۆش ویستووه …. ویستووه ..
زستانی /1979 سلێمانی |