| نــزا |
|
هۆ پیره‌ژنه برژاوه‌كان.. هۆ دیله پشت كۆماوه‌كان. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له گریان زیاتر .. زمانێكی‌تر …. نازانن.. له‌مه‌ودوا.. گه‌ر سینه‌ی رووت و مه‌مكی وشكه‌وه‌بووتان.. بۆ بۆشایی ئاسمانێكی لێڵا و تاریك ده‌كه‌نه‌وه.. كه هاوار ده‌كه‌ن.. ده‌پاڕێنه‌وه.. داوابكه‌ن.. هه‌ر چوار وه‌رزی ئه‌مساڵا هه‌ر زستان بێ هه‌ر بروسكه و لێزمه‌ی به‌خوڕی باران بێ تكا بكه‌ن.. به‌قه‌د ئاهو نوزه و نزا و ناڵه و گریه‌ی نیوه‌شه‌وتان.. ئاسمان وه‌ك هه‌تیوێـكی دڵا سارد و به‌جێماو جێماوی ناو شارێـكی پڕ كه‌لاوه‌ی رووخا‌و به‌خوڕ به‌سه‌رتانا بگری تكا بكه‌ن.. پێغه‌مبه‌رێك له‌خه‌و رابێ‌و.. ده‌ست به‌م بانه ته‌پیوه‌دا بگرێ هه‌رچه‌نده ئێوه هانا بۆ ئاسمان ده‌به‌ن.. پتر و پتر.. چۆله‌كه‌ی مردوو سه‌ر شه‌قامه‌كان پڕ ده‌كه‌ن..! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی.. شه‌وانه خه‌ون به گۆڕ و سێداره‌وه ده‌بینن.. تكا بكه‌ن.. هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه زستان بێ با به‌فر و باران و زریان بێ تا ده‌روونی وشكتان بشواته‌وه زه‌وی تینووش ئاو بخواته‌وه ئه‌مساڵا تۆز و خۆڵی گوناه.. سه‌ربان و شه‌قام و كۆڵان و دارستانه‌كانیشی.. گرتۆته‌وه تكا بكه‌ن هه‌ر باران بێ و .. قه‌تیش وشكی نه‌كاته‌وه گوناهی سه‌ر قه‌ڵا و گومه‌ز و خاچ و كۆندڕه‌كان .. چی ده‌یشواته‌وه..؟ ئاخر ره‌نگی خوێنی رژاوی مناڵێك .. بارانی هه‌زار ساڵیش نایباته‌وه ..! تانه‌ی سه‌رچاو و ژه‌نگی ددان .. چی ده‌یشواته‌وه؟ 1982
|