| پایزى ئەوین |
|
چی ئه‌مشه‌و ده‌منوێنێ چی ئه‌م ره‌شه‌بایه شێته ده‌وه‌ستێنێ كێ ئه‌م رێبواره دوور و خۆشه‌ویسته‌م .. گل ده‌داته‌وه .. به رۆح خه‌ڵاتی ده‌كه‌م .. گه‌ر هاته‌وه ؟! كێ دێ پایزی زه‌رد بوه‌ستێنێ هه‌قی گوڵا و گه‌ڵای باخی ئه‌م دونیایه‌ی .. لـێ‌بكاته‌وه؟ كێ‌یه با بێ .. كۆش كۆش گه‌ڵای بێ‌ناز كه‌وتوو .. خڕكاته‌وه قه‌د و باڵای رووتی دره‌خته‌كان .. سه‌روملی رووت و قووتیان .. دابپۆشێ بۆ خه‌م و مه‌رگی خه‌زان .. پێكێكی ره‌ش هه‌ڵدا و بینۆشێ ده‌سا بابێ .. ئه‌مشه‌و .. شه‌وی تۆران‌و خه‌زان‌و باران‌و مه‌رگه شه‌وی مردنی عیشقێكی بێده‌نگه حه‌زێكه وه‌ك پایز سه‌د و یه‌ك ره‌نگه له كن من هه‌ر زه‌ردیان ره‌نگی خه‌م و چاوه‌كانی قه‌شه‌نگه ..! f چی ئه‌مشه‌و ده‌منوێنێ كێ دێ .. ئه‌م دڵه هه‌تیوه‌م بگرێته خۆی چی هێوری ده‌كاته‌وه .. ئه‌و دڵه‌م هه‌ڵه‌ته و كێوی .. كێ بۆ قه‌فه‌سی سینه‌ی سه‌قه‌تم .. ده‌یباته‌وه ؟ ئه‌مشه‌و .. كه ئه‌وم لـێ تۆراوه .. به هه‌موو شاعیرانی ئه‌م دونیایه بڵێن شینێكی گه‌وره‌م بۆ بگێڕن خه‌نه‌ی خه‌م .. به‌سه‌ر شۆخ و شه‌نگی شاره‌كه‌م ببه‌خشنه‌وه كه‌سێ مه‌بوێرن ده شینێـكی گه‌له گه‌وره‌م.. بۆ بگێڕن! گه‌لۆ.. هۆ دۆست‌و خزمان.. ئه‌و گۆڕاوه .. زه‌رده‌په‌ڕی ئێوارانیش په‌لكه‌زێڕینه‌ی پاش بارانیش له من تۆراوه ..! ده توخوا .. ئاخر گوناهه .. به بێچوه ماسییه‌كانی ئه‌م ده‌ریایه بڵێن .. سه‌رچاوه‌كان وشك ده‌كه‌ن .. ئه‌وسا هانا بۆ كێ ده‌به‌ن ؟! په‌یامی پرسه‌یه‌كی مه‌زن بۆ هه‌موو باخی دونیا بنێرن.. به‌هاری ئه‌مساڵا … ئاسمان دای ناكا ..! ئه‌مه زویری تۆیه ده‌یبینم .. یان مه‌رگی به‌ختی ناپوختی خۆمه.. ده‌یبینم ئێوه چیتانه .. بۆ خه‌می ئه‌م خۆره هه‌ڵناگرن ئیتر به‌یانی .. هه‌رگیز هه‌ڵنایه بۆ خه‌می ئه‌م دراستانه هه‌ڵناگرن دوا باڵنده‌ی تیا ته‌ری و .. نه‌گه‌ڕایه‌وه ..! كێ دارستانی بێ‌هێلانه‌ی دیوه .. رووباری بێ ماسی به‌هاری بێ گوڵا خوای بێ عه‌رش شاعیری بێ دڵا كێ عاشقی بێ‌هه‌نسك و بێ شعیر و .. بێ گوڵی بینیوه ؟ ده‌خۆ به‌رد نین .. ده بجوڵێن .. ده ئاگرێ بۆ زێستانی ئه‌م زستانه بكه‌نه‌وه خۆ شارتان گۆڕستان نییه .. په‌نجه‌ره‌یه‌ك .. به ڕووی تروسكه‌ی كزی ئه‌ستێره‌ی ته‌زیوی .. ئه‌مشه‌وم بكه‌نه‌وه ..! چی ئه‌مشه‌و ده‌منوێنێ ..! كه سوور ده‌زانم له ژێر ئاسمانی غوربه‌تیت .. خه‌و له چاوانت ناكه‌وێ .. بانگی هه‌موو هه‌ڵۆ برسییه‌كانی ئاسمان .. ده‌كه‌م .. چاوه قاوه‌یییه‌كانم به وردترین ده‌ماره‌وه .. ده‌ربێنن ئه‌مشه‌و مناڵێـكم .. چیرۆكی پڕ له جنۆكه‌ی سه‌دان پیره‌ژن .. خه‌وم لـێ‌ناخه‌ن ..! ئه‌مشه‌و .. هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م .. ناكه‌ومه نێو باوه‌شی نه‌رمی خه‌و ته‌نها من و ئه‌ستێره‌كانت بێدارین من و مۆمی ژووری ساردم هه‌ردوو بێعارین هێدی هێدی ده‌توێینه‌وه .. نه بێزاره و .. نه بێزارم .. سه‌یركه چه‌نده بێبارین .. چه‌ند بێ عارین ..! هه‌وری ره‌شی ئاسمانی چاوانت .. شه‌ویان لا خۆشه‌ویست كردم نه‌شتزانی .. ئه‌مشه‌و بۆ لێوی به‌بار و وشكه‌وه‌بووت .. هه‌زار و یه‌ك جار مردم .. ژیام و مردم ..! له دڵی تاوانبارم نه‌گه‌ڕام .. بنوێ ئارام ..! هه‌روه‌ك مۆمێك .. ده‌توامه‌وه و .. به‌سه‌ر خۆما .. تك تك ده‌تكام ! f ده‌مه‌تۆرێ ..با شینایی ئاسمان و ده‌ریاكان نه‌گۆڕێ ده‌مه‌تۆرێ .. با په‌ڕه‌ی ناسكی ئه‌م رۆحه ته‌نكه‌م نه‌دڕێ من ده‌زانم .. ئیمڕۆ .. سبه‌ی .. یان دواتر خه‌می عیشقت ئاو له چاوانم ده‌بڕێ ده‌سا خوات بێ.. نه‌كوژێیته‌وه ..! ژووره‌كه‌م .. سارد و تاریك و ته‌نهایه .. شه‌و ببه فانۆسی ماڵه ده‌روێشێكی هه‌ژار له خوا به ئاگا و بێ‌دار ده داگیرسێ .. ئه‌و دڵه‌م گه‌لـێ تاریكه .. ده داگیرسێ .. ئه‌و دڵه‌م گۆڕستانێكه هه‌ر گۆڕستانێكیش له چرای پاكی غه‌وسێ ده‌پرسێ .. ده داگیرسێ ..! بۆم وه‌ره‌وه .. بۆ كوێ ده‌چیت ..؟ كه من كانی قه‌راغ دێ بم .. بۆ له چه‌می بارانی لێڵا ده‌خۆیته‌وه كه من ئه‌مشه‌و خه‌وم نایه .. تۆش ته‌نها له‌گه‌ڵا خه‌ونێكما بۆم دێیته‌وه .. خه‌وم نایه .. كه‌ی دێیته‌وه..؟ 1979
|