تۆ خۆت نیت ..
تۆ بۆینباغێكی فه‌ره‌نسی و جووتێ كه‌وشی ئیتاڵیت
تۆ گیرفانێكی پڕ و كه‌لله‌یه‌كی به‌تاڵیت
تۆ سه‌ردار و گه‌وره‌ی زۆر كه‌سیت
وه‌لێ خۆت هیچ كه‌سێك نیت
تۆ خۆت نیت .. تۆ چاویلكه‌یه‌كی چوارچێوه زێڕینیت
ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسیت ..
وه‌لێ ئه‌فسووس كه تۆ حۆل و كه‌ڕ و كاسیت
تۆ چیت ..؟ تۆ به ته‌نها جانتایه‌كی داخراوی دیبلۆماسیت
گرگن و له‌رزه‌لێو..
كه‌چی ده‌مه‌وئێواران تا خۆریش ئاوا ده‌بێت
سه‌یری سێبه‌ره درێژه‌كه‌ی – خۆت – ده‌كه‌ی
له خۆشیانا چه‌شنی –خه‌رته‌ل- باڵا لێك ده‌ده‌ی
تۆ له‌بری هه‌ناسه‌ی گه‌رمی دولبه‌رێك
گوێ له خشه‌ی دینار ده‌گری
له‌بری مۆسیقای مۆزارت گوێ له زرنگه‌ی درهه‌م ده‌گری
تۆ پێچه‌وانه‌ی –گۆران-ی .. كوڕی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
قه‌ت سه‌یری "كانییه‌كی به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و" ناكه‌ی
تۆ چی له "زیخ و چه‌و" بكه‌ی
تۆ نه به گزنگی خۆر و نه به تریفه‌ی مانگ..شاگه‌شكه
نابیت..
تۆ بۆ چنگێ ئاڵتون كڕنوش ده‌به‌ی
تۆ خۆت نیت .. تۆ پاره و پوول و چه‌كی نێو بانقی شاریت
تۆ كۆمه‌ڵێ دوكان و مه‌یخانه و موڵك و عه‌قاریت ..
تۆ هه‌م په‌رستگا و هه‌م باڕیت
تۆ خاوه‌نی زۆر شتیت ..
وه‌لێ هه‌رگیز خاوه‌نی –خودی- خۆت نیت
ده‌فته‌ره چكۆلانه‌كه‌ی به‌رباخه‌ڵت ..
پڕه له ژماره‌ی ته‌له‌فوونی گه‌واده‌كان..
چیرۆكی پرۆژه ڕه‌شه‌كان
ژماره‌ی زۆر
+ كۆكردنه‌وه
÷ دابه‌ش كردن
- لێده‌رهێنان
تۆ خۆت نیت .. تۆ كۆمه‌ڵێ ژماره‌ی
ده‌نگ و ره‌نگ و بۆنی پاره‌ی
دوێنێ ڤۆڵڤۆ .. ئیمڕۆ جامپۆ .. سبه‌ی سووپه‌ر
تۆ زۆر شت له خۆتا ده‌گۆڕیت
وه‌لێ تۆ خۆت .. قه‌ت ناگۆڕێی ..
ده‌شێ رۆژێ دونیا بكڕیت ..
بێ ئه‌وه‌ی كه بزانیت خۆت ده‌فرۆشیت
تۆ زۆر گره‌وت بردۆته‌وه
به‌ڵام گه‌مژه .. كه‌ی ده‌زانیت خۆت دۆڕاویت ..؟
تۆ شه‌وانه .. له مه‌یخانه سه‌رخۆش و رۆشنه‌كانا
له‌بری مه‌ی .. خوێنی شه‌هاده‌تی هه‌زاره‌ها ..
ئاره‌قه‌ی مه‌ینه‌تی ملیۆنه‌ها ده‌خۆیته‌وه
له‌بری خه‌ل
…
به فرمێسكی بێوه‌ژنه كۆست كه‌تووه‌كان
مه‌زه‌كه‌ت خۆش ده‌كه‌یته‌وه.
گه‌لاوێژی 1984 |