| پرســیار |
|
چۆن بووی به ته‌م..؟ جاران كه ناویان ده‌هێنای سارداوێك دڵا و مێشكی ته‌ڕ ده‌كردم.. به‌له‌مێكی پڕ له گوڵا .. رووه‌و دورگه‌یه‌كی سه‌وز ده‌یبردم! چۆن بووی به ته‌م..؟ جاران كه ناویان ده‌هێنای.. وه‌ك سۆفییه‌ك.. له شه‌وێكی خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی.. نوری خودا وه‌دی بكا.. كه تۆم ده‌دی.. له حه‌ژمه‌تانا ئاوا ده‌له‌رزیم چۆن بووی به ته‌م.. ره‌ویته‌وه؟ جاران.. دوای خه‌ونێكی كورتی به‌ربه‌یان.. به هه‌زاران ئه‌ستێره و گوڵا.. ده‌ڕژانه سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م له ژێر باری خوناوی سه‌ر پێڵووان.. گران چاوانم هه‌ڵدێنان..! چۆن بووی به ته‌م..؟ جاران له‌گه‌ڵا قریوه‌ت.. شه‌پۆڵه شه‌كه‌ت و نوستووه‌كان.. له بنی ده‌ریاوه ده‌له‌رزین.. ده‌كه‌وتنه سه‌ر سه‌ما و شان بادان كه له‌سه‌ر كه‌نار ده‌بووی به چنار چناری خه‌م شه‌پۆڵه‌كان به ڕووی تۆوه ده‌نیشتنه‌وه.. ده‌ست له‌سه‌ر ده‌م ئێستا بێ تۆ .. سه‌ر هه‌ڵده‌بڕم.. ئاسمانێ به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه نابینم.. من به‌بێ تۆ.. شه‌و تا به‌یانی.. چوار دیواری رووت ده‌دوێنم.. چ كاره‌ساتێ.. وه‌ك پووشی به‌ر با هه‌ڵیگرتی كام گێژه‌نه نقومی كردی چۆن بووی به ته‌م.. چ خه‌مێك بوو ره‌نگی بردی؟! جاران .. جاران دوو ئه‌ستێره‌ی چاو زه‌رد بووین له ئاسمان هه‌موو شه‌وێ.. له كانیاوی به‌ر بناران ئاره‌قه‌ی ماچ‌و رامووسانمان له خۆمان ده‌شۆری ده‌ست له‌ملانێ تێر ده‌گریاین: بۆ مانگی هه‌ڵه‌ته‌ی دووری شاران هه‌وری كۆچه‌ری بێ باران.. ده‌ستم ده‌گرتی.. بۆ پرسه‌ی هه‌زاره‌ها ئه‌ستێره‌ی ئاسمان.. ده‌مبردی چۆن بووی به ته‌م .. چی خۆشی و خه‌می ساڵانی حه‌ز و هه‌ره‌سی له بیر بردی گه‌ر وه‌ك من په‌ڕ و باڵت نه‌وه‌ریوه.. باڵه‌فڕه‌یه‌ك بكه گه‌ر تۆ زیندووی.. گه‌ر نه‌مردووی..؟
1982 |