|
ئه‌و داوه به‌نه ڕامه‌كێشه
ده‌نا هه‌ر هه‌موو پینه‌كانم لێك هه‌ڵده‌وه‌شێن
پیاوێكی ڕووت وبێ سیپاڵ
له‌ژێر سه‌د پینه‌وه
وه‌ك ته‌نێك له (عه‌زاب) ده‌دره‌وشێته‌وه
من هه‌رگیز خۆم نه‌دیوه بێ پینه
من له ژێر ده‌وارێكی پینه‌كراو له‌دایك بووم
له‌سه‌ر خاكێك كه چوار پینه‌یه و 00
به هه‌زار ته‌قه‌ڵا پێوه‌ی دووراوم
چ منداڵێكی ترسنۆك بووم 00
سه‌روچاوم 00 كه‌لله‌ی سه‌رم00 ئازای جه‌سته‌م
له‌سه‌د لاوه پینه و په‌ڵه و 00 جێ تیغ بوو00
به ده‌ست مناڵه هاره‌كانی گه‌ڕه‌كه‌وه00
گه‌ڕه‌كێك كه ده‌توت كه‌چه جله و 00 له‌وه‌دایه
هه‌ڵوه‌شێته‌وه
چوونكێ خودا په‌له‌ی بووه و جه‌مسه‌ری پینه‌كانی00
جوان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌دووریوه‌ته‌وه
من هه‌موو بوونم هه‌زار شه‌به‌قی تێ كه‌وت
به‌ده‌ست ئه‌و وه‌ستا دڵڕه‌قانه‌ی شاگردیان بووم
له كوچه و كۆڵانی تاریكی قه‌یسه‌ری و .. بازاڕه زۆر
كۆنه‌كان
له سه‌د لاوه رۆحی زۆر ته‌نكی منیان هه‌لاهه‌لاكرد
شه‌وانه‌ش تا دره‌نگانێ
دایكه كت و كوێره‌كه‌م
به ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی له‌رزۆكه‌وه
ته‌قه‌ڵا به ته‌قه‌ڵا پینه‌ی ده‌كردم و ده‌یدووریمه‌وه
ئه‌و مامۆستا تووڕه و تۆسنانه‌ی
له به‌رد ره‌قتر و ..له ڕه‌شه‌با هارتر و ..
له خه‌ونه‌كانی ئه‌وسام ناشیرینتر
ناو له‌پی ده‌ستم و .. ناو په‌ڕه‌ی رۆحمیان
به دار حه‌یزه‌ران زیواڵا زیواڵا كرد
تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر پینه‌یان ده‌كه‌م
ئه‌و رۆژه‌ی شه‌به‌قێك ده‌دوورمه‌وه
له سه‌د لاوه شه‌به‌قی دیكه‌ی تێده‌كه‌وێ
من هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه كه‌سیره‌بووم
وه‌ك هه‌وری و شه‌ده و ده‌سماڵا و پۆپه‌شمین
وه‌ك هه‌ر قوماشێكی كه‌شمیری ئاوریشمین
خۆم خسته به‌ر ده‌ستی شۆخه نامراده‌كان
كه‌چی له سه‌د لاوه مقه‌ستیان لێ خستمه‌كار و ..
له‌ت و په‌ت منیان بڕی ..
نا .. ده‌ستم لێ مه‌ده‌ن
من پیره‌پیاوێكی په‌ككه‌وته‌م
له داهۆڵێكی فه‌رامۆشكراو له كێڵگه‌یه‌كدا
رووت و ره‌جاڵا و .. بێ به‌رگترم
من هه‌لاهه‌لا و .. پرزۆڵا پرزۆڵم
ته‌نها داوێك له‌م سیپاڵه‌ی به‌رم رابكێشن
هه‌زار و یه‌ك پینه‌م لێده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌وسا ده‌مبینن: پیاوێكی رووت
رووتتر له رووتی
وه‌ك ته‌ن-ێك له ( عه‌زاب )
ده‌دره‌وشێته‌وه ..!
1999 |