| قەرزێکى مەزن |
|
من چۆن .. چۆن بتوانم.. قه‌رزی میهر و ئه‌وینی تۆ بده‌مه‌وه ..؟ گه‌ر هات‌و رۆژێك.. ماسی توانی قه‌رزی ده‌ریا بداته‌وه ..؟! گه‌ر مه‌لیش توانی.. قه‌رزی ئاسمان و چه‌م و دره‌خت..؟! گه‌ر بیستووته.. كانی قه‌رزی سه‌رچاوه‌كه‌ی دابێته‌وه..؟! ئه‌گه‌ر بیستت .. ته‌نها ئه‌وسا من ده‌توانم قه‌رزی میهر و خۆشه‌ویستیت.. بده‌مه‌وه.. من بڵێم چی..؟ تۆ ئاسمانی به‌رفراوانی ئه‌وینێكی.. منیش چۆله‌كه‌ی حه‌زی تۆم تۆ وڵاتی گوڵزارێكی بێسنووری.. منیش.. تاقه یه‌ك گوڵه هێرۆم ده‌شێ هه‌موو عاشقه‌كانیش.. قه‌رزی زۆری شۆخه‌كانیان بده‌نه‌وه.. من .. ناتوانم.. بیده‌مه‌وه.. هه‌روه‌ك ناكرێ.. هه‌ندرێن و پیره‌مه‌گروون بگوێزمه‌وه ئاوی ده‌ریای هه‌موو گێتی.. بخۆمه‌وه.. ئه‌و قه‌رزه‌ی تۆ گرانتره.. قه‌ت ناتوانم بیده‌مه‌وه..!
ئه‌یلول/1983 سلێمانی |