| سەما و.. سووتان |
|
دیسانه‌وه .. ئه‌ی كۆتره خنجیلانه‌كه‌ی به‌ر دڵم هاتیته‌وه به‌ر سێبه‌ری هه‌یوانی مزگه‌وتی خه‌ونم تۆ .. ئه‌ی ئه‌و ڕووباری خوێنه‌ی مه‌له‌ی تیا ده‌كه‌م تۆ .. ئه‌ی ئه‌و شاخی خه‌مه‌ی هه‌ڵمگرتووی .. ماندوو نابم مه‌ڕوانه هێمنیم .. من ئه‌و ده‌ریا بێ‌گێژه‌نه‌یه نیم .. خۆشت ده‌وێ وه‌ره بزانه .. چ دارستانێكی مه‌زن له نێو مێشكما .. ده‌سووتێ ! چۆن نه‌ترسای .. ئه‌و هه‌موو باڵنده ته‌ریوانه‌ت .. ڕه‌وانه‌ی هێلانه‌كانی ئه‌م دارستانه‌ی من كرد؟ وه‌ره‌و .. ئاسمانی خۆتیان بۆ واڵاكه.. وه‌ره بۆ دوا جار .. بۆنی په‌ڕوباڵی سووتاویان بكه ! ده‌ڵێن: ئه‌مساڵا زستانێكی زۆر سه‌خت میوانی .. ئه‌م وڵاته‌یه قه‌ت مه‌ترسه .. وه‌ره به‌ر ئاگری ئه‌م دارستانه‌ی مێشكی من .. كه به هیچ بارانێكی ئه‌ستوور دانامركێ .. ئه‌وسا .. كه سه‌هۆڵی نێو ده‌ماره‌كانت توایه‌وه هه‌ر وه‌ك كه‌زی و زولفه‌كانت خاوبوونه‌وه.. هه‌سته‌وه و .. سه‌مایه‌كی شێتانه‌م بۆ بكه ئاخر گیانه .. دونیا چییه .. عیشق چییه .. ؟ - ته‌نها سه‌ما و سووتانێكه ! تۆ تیشكی خۆر نیت.. كه خه‌ڵكی به‌یانیان پێڵوو هه‌ڵدێنن .. تیشكی خۆر ده‌پرژێته چاویانه‌وه .. كه‌چی بارانی خه‌مه خۆشه‌كه‌ی تۆ .. به‌رایی لافاوی هه‌تاو ده‌گرێ و .. ده‌بارێته ناو چاوانم .. پێش تیشكی خۆر ده‌پرژێته ناو هه‌ناوم تۆ ده‌باری و .. هه‌ر ده‌باری و .. هه‌ر ده‌باری .. ڕه‌شه‌بای شاره‌كه‌شت .. هیچ چه‌ترێكی پێنه‌هێشتووم تۆ چۆن توانیت هه‌م چه‌تر بیت و هه‌م باران ؟ تۆ .. ئه‌و ده‌نكه گه‌نمه به‌جێماوه‌ی.. وایت له ماڵه هه‌ژارێكدا .. مێرووله سووره‌كانی گیانم .. بۆنت ده‌كه‌ن .. ده‌ورت ده‌ده‌ن.. ئاخۆ ده‌توانن .. هه‌ڵتبگرن ؟ من و تۆ .. دوو تووله ڕێی باریكی خه‌مێكین .. له دووڕیانێكدا.. بووین به خه‌می شاڕێگه‌یه‌ك
[ هۆ ڕێبواره شه‌كه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه .. گه‌ر ده‌ته‌وێ ونت نه‌كه‌ین .. كۆسپه‌كانت بۆ ته‌خت كه‌ین عیشقی ئێمه و .. هه‌موو تووله ڕێگه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه .. بۆ شاره‌كه‌ت بگێڕه‌وه ! ] ئه‌ی گه‌نجینه شاراوه‌كه‌ی زه‌مانێكی زۆر دێرین .. من ده‌ترسم .. چۆن نه‌ترسم منی لات و به‌ردكێشی ئه‌م شاخانه .. تۆم دۆزییه‌وه .. چۆن بتوانم .. له هه‌زاره‌ها برسی و چه‌ته و ڕێگره‌كان .. بتشارمه‌وه ؟ به‌دبه‌ختییه .. به‌دبه‌ختیش نییه .. له‌م قات و قڕی و نه‌هاتییه .. له‌م برسیه‌تییه .. تۆم دۆزییه‌وه .. ئه‌ی كۆتره خنجیلانه‌كه‌ی .. به‌ر دڵم !
1979
|