| سووتانى ئاو |
|
وه‌ره.. سه‌یری ده‌ریای ئه‌م ئه‌وینه‌كه.. چ ئاگرێكی بێ‌ئامانی … گرتووه.. په‌ریزاده‌ی شیعری ناسك .. ته‌نیا و … بێ‌گۆڕ .. وا مردووه
f نه من بارانم .. نه تۆش بیابانێكی تینوو ئه‌ی چی تێكه‌ڵا یه‌كدیمان كا نه من هه‌ڵۆم و .. نه تۆش ره‌شه‌با ئه‌ی چی بۆ سه‌ر ئه‌و ترۆپكه به‌رزه ده‌مبا..؟ ئه‌ی بارانی خه‌مهێنی پایزێكی دره‌نگ .. ده ببارێ.. وشكه زه‌وی.. وشكه گه‌رووم.. ده ببارێ.. گه‌لـێ تینووم ..! شه‌وی ئازار و ده‌رد و مه‌ینه‌تیم نابڕێته‌وه كه‌ی رۆژم لـێ ده‌بێته‌وه؟! وه‌ك كه‌شتیه‌وانی گه‌می شكاو .. چه‌نده ماندووم كه‌ی چاو لێك ده‌نێم و .. ده‌نووم..! عیشقم.. وه‌ك دارستانێكی بێ‌سنووری سپیندار .. هه‌ر ده‌سووتێ و ناكوژێته‌وه.. له ده‌نگما .. گۆرانی یه‌كی بریندار .. خوێنی لـێ ده‌چۆڕێته‌وه.. نوزه‌م.. نوزه‌ی غه‌ریبی شمشاڵه‌كه‌ی ده‌روێش عه‌بدوڵڵایه و .. هه‌رگیزاوهه‌رگیز نابڕێته‌وه..! وا بێ‌خه‌نده سه‌یرم مه‌كه.. چۆله‌كه‌ی چه‌نده‌ها چیرۆكی پڕ گرین.. به‌ره‌ڵڵا مه‌كه! دڵم ئه‌وه‌ن لاواز بووه.. به تاقه هه‌نسكێكی تۆ.. ده‌بێ به ئاو ده‌توێته‌وه مه‌مخه گریان .. ده‌نا ده‌ریای فرمێسكی چاوانم.. چیا بڵنده‌كانیش .. ده‌شارێته‌وه! 11/6/1982 – سلێمانی
|