| تراویلکە |
|
من له خۆ ونبووم ئه‌وه‌نده‌ی شه‌وانه به‌نیو كتیبه زه‌رده‌كانا بگه‌ڕێم سه‌فه‌ری هه‌میشه‌م به‌نێو كوشتار‌و هه‌ره‌س‌و ده‌ردو دۆڕان..! شاعیرانه ده‌ڕوانمه مێژووی پڕ له نوشوستیم مناڵانه یاری به به‌زینه‌كانی خۆ ده‌كه‌م‌و وه‌ریانده‌گێڕمه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه ده‌ستكرده‌كان له رووباره خوێناوییه‌كانی خۆمدا مه‌له‌ده‌كه‌م له رمان‌و داته‌پینی قه‌ڵاو میناره‌و شاخه‌كانم راده‌مێنم له‌و كچه جێماوو بێبنانه‌ی پاش [فتوحاتو غه‌زه‌وات] پێده‌شتی پڕ له ئاسكه گیرۆده‌كان – ئاسمانی دووكه‌ڵا بریسكه‌ی شمشێر- كۆڕژن و حیله‌ی ئه‌سپه‌كانی ئه‌نفال و ئه‌نفال ئه‌و شۆخانه‌ی دار‌و ده‌وه‌ن.. دڕك وداڵا قژیانی ده‌سكه‌نه‌كردو.. نه‌گه‌یشتن وشادنه‌بوون به بازاڕه‌كانی بیابان. نه‌بوون به كه‌نیزه‌كی نێو پێخه‌فی سوڵتانه‌كان شه‌وانه.. دوو به‌تلی شه‌و راشكاوه‌و.. من هه‌ر ده‌گه‌ڕێم.. ئه‌وه خوایه ماركۆپۆڵۆ).. یان هه‌ر گه‌ڕیده‌یه‌كیتر چیرۆكی وه‌حشییه‌تگه‌ریم بكا به سه‌فه‌رنامه.. وشه‌كانم لبێده‌بنه ئه‌سپه‌كانی مه‌غۆل‌و پیاوه ڕم به‌ده‌سته‌كانی بیابان چ ته‌پوتۆزێ.. چ بۆكڕووزو دووكه‌ڵێ له ئاگردان‌و.. په‌رستگا سووتاوه‌كانم هه‌ڵده‌ستێ.. له‌ودیو هه‌ر حه‌رفێكه‌وه زریكه‌ی كچێكی بێبنكراو ده‌مكوژێ..! گریانی ئه‌و مناڵانه‌ی به بێشكه‌وه هه‌ڵدرانه نێو خه‌ڕه‌نده‌كان.. هۆ مێژووی قه‌ڵا سه‌خته‌كان له‌به‌رده‌م ده‌روازه داخراوه‌كانت دۆش داماوم..! كلیلی دونیا‌م دزی‌و ده‌رگایه‌كم بۆ نه‌كرایه‌وه. هه‌موو سیحرێكم خسته‌گه‌ڕ.. ته‌لیسمێكی تۆم بۆ نه‌كرایه‌وه.. وای له‌خۆم ره‌نج به‌خه‌سارێ.. هه‌ر هه‌موو كلیله‌كان به‌ده‌ستمه‌وه عاسێمان.. ده ئه‌ی مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری درۆزنانه‌ی خێڵه به‌ربه‌رییه‌كان.. من بۆ نه‌بووم به درۆیه‌ك له درۆ ره‌نگینه‌كانت..؟ شه‌وانه تا به‌ره‌به‌یان داده‌نیشم‌و.. به گوێزانێكی كول سنووره دست كرده‌كان ده‌كڕێنم‌و.. شار‌و گونده لێكترازاوه‌كانم.. وه‌ك نیسك و نۆك من تێكه‌ڵیان ده‌كه‌مه‌وه.. له‌و تاكه ژووره‌ی پێی ده‌وترێ: ماڵا.. هه‌رگیز چرا خه‌فه‌ناكه‌م.. بۆ ئاگری كوژاوه‌ی (زه‌رده‌شت).. چ شین‌و واوه‌یلایه حاڵی من..! بابیشم: په‌ست و سووتاوی ئاگری شه‌هوه‌تێكیتر.. شێتانه تێمده‌خوڕێت كه بنووم.. ناچار رۆحی دیلم به كۆتر ده‌كه‌م و هه‌ڵیده‌فڕێنم.. خۆم ده‌بینم له ئاسمانی (هه‌ڵه‌بجه)م‌و خنكاوم له گۆمی (وان) سه‌رئاو كه‌وتووم.. له‌سه‌ر ئاڵای سووتاوی (چوارچرا)دا نیشتوومه‌ته‌وه‌و ده‌گمێنم.. له‌نێو بازاڕی كۆتربازه‌كانی (قامیشلی) په‌ڕوباڵم هه‌ڵوه‌ریوه.. پیره‌عه‌ره‌بێك چ به هه‌رزان.. ده‌مكڕێ.. كه خۆشم ئازاد ده‌كه‌م.. له شه‌ققه‌ی باڵده‌ده‌م‌و ده‌فڕم.. له‌ژێر هه‌یوانی ماڵێكی داڕماوی قه‌ڵاكه‌ی كه‌ركووك.. یان خشتێكی داڕزیوی میناره‌ی هه‌ولێره‌كه‌م.. هێلانه بۆ خۆ خۆشده‌كه‌م... شه‌وانه تا دره‌نگانێ پیره‌دایكم ده‌ست‌و ده‌رزی له شه‌ڕدان سه‌رگه‌رمی پینه‌ی هه‌ڵته‌قیوی كورته‌ك‌و شه‌رواڵه‌كانم.. به تیله‌ی چاوێكی ترس تیاماو له بابم راده‌مێنێ.. ئه‌ویش به‌دیار لاوكه برینداره‌كانی (كاوێس ئاغا)و (هاواری تور‌كان دووره.. كورد خائینۆ) چ دڵگه‌رمانه هۆن هۆن ده‌گری تیله‌ی چاوێكی هه‌ر له منه‌و بێهووده نه‌خشه له‌تۆپه‌ته‌كانی به‌رده‌ستم.. به‌یه‌كدییه‌وه ده‌نووسێنم.. له باوكم راده‌مێنێ‌و ئه‌ویش سووكێ له داخی گرانیی په‌ڕه‌ی سیغار له‌تێكی نه‌خشه‌كه‌م لێده‌دزێ.. به چ زه‌حمه‌تێ.. به‌ده‌ست‌وپه‌نجه‌یه‌كی له‌رزۆكه‌وه.. سیغارێك له سێ شار‌و ده گوندی سووتاوم.. ورد ورد ده‌یپێچێته‌وه.. له خه‌می هه‌موو شه‌ڕو شۆڕه به‌زۆر دۆڕاوه‌كانی دوا نه‌فه‌سی نوشوستی و هه‌ره‌س.. دوا جگه‌ره‌ی هه‌ر هه‌موو به‌زین‌و رابوون و به‌زین رابوون‌و به‌زینه‌كانی.. ماندووانه ده‌یكێشێ‌و مردووانه ده‌نوێ..!
|