من هاوڕێم گه‌لێ زۆرن.
هه‌ندێكیان ماون و هه‌ندێكیان مردوون
هه‌ندێ ساغ و هه‌ندێكیان نه‌خۆش
هه‌یانه مرۆڤ دۆست و هه‌یانه كینه له دڵا
له ژماره نایه‌ن هاوڕێیانی من
له ژماره نایه‌ن دوژمنانی من
له كوڕان و كچان .. ژنان و پیاوان
له پیر و جحێڵا
ناوی هه‌ندێكیان ده‌زانم و هه‌ندێكیان نا
ده نێو فڕنده و ئاژه‌ڵان –یش
ده نێو سروشتی زیندوو به عیشقی من
ده ئه‌وه‌نده پتر هاوڕێم هه‌ن
كه ده‌چمه دارستانه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر
هه‌ندێ دره‌ختی سه‌ركه‌ش ده‌ناسمه‌وه
شنه‌شن بۆ من ده‌خه‌ننه‌وه
هه‌ندی جۆگه‌له‌ی راكردوو به‌پێ‌ی په‌تی
كه له پێشوازیمدا، له‌به‌ر خۆره‌تاو ، خۆ هه‌ڵده‌خه‌ن
و ..
ده‌بریسكێنه‌وه
هه‌ندێ پاساری، ئه‌وه‌نده میهره‌بانن، هه‌ڵده‌فڕن
تا منی یاغنیش و پیر به ده‌ردی دوونی دونیا
سه‌رقاڵا به ژماردنی كۆچ و مردنی.. هاوڕێكانم
خۆم بیرچێته‌وه و سه‌رهه‌ڵبڕم و بۆ جارێكی تر..
تا نه‌مردووم شینایی ئاسمان ببینم
بیریان ده‌كه‌م: هاوڕێكان
له‌وپه‌ڕی سه‌رقاڵیم .. ساڵی جارێك سه‌ریان ده‌ده‌م
ده‌چمه‌وه نێو چیاكان ..
نێو ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی تاریك و شێدارن وه‌ك ره‌حمی دایكم
بۆنیان ده‌كه‌م ئه‌و په‌لكه گیایانه‌ی شه‌رمن و كزۆڵه
دوور له خۆره‌تاو له سه‌رمانا هه‌ڵده‌له‌رزن
ئه‌و كه‌پكه شاخانه‌ش ده‌ناسمه‌وه كه له‌وێوه
رووه‌و قووڵایی خه‌ره‌نده‌كان ده‌مڕوانی
ئه‌و تاڤگه‌یه‌ش: كه من ده‌چم ئه‌و به خوڕتر داده‌كا
سه‌ر به تاشه به‌ردێكدا ده‌كێشێ و ده‌تریقێته‌وه
به خه‌ونی سه‌رده‌می مناڵیم پێده‌كه‌نێ و بیرم
دێنێته‌وه
ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌مخواست بیكه‌م به پشتێن و ..
له كه‌مه‌ری خۆمه‌وه‌ی بئاڵێنم..!
ئه‌و چیمه‌نانه‌ش ده‌مناسنه‌وه و خۆشیان ده‌وێم
ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌بنه رایه‌خی به‌رپێیانم ..
پێمده‌ڵێن: سه‌ر داگره و له ئێمه‌وه فێربه:
كه چۆنه ساده‌یی و بێ‌فیزی
دره‌خته‌كان به گوێم‌دا ده‌چرپێنن:
له ئێمه‌وه فێربه چلۆنه میهر و پاكی
سه‌یری هێلانه و جریوه‌ی مه‌لان بكه ده نێو
باوه‌شماندا..
سه‌یری سێبه‌ری رژاوی ئێمه بكه له‌سه‌ر زه‌وی ..
رووبار ده‌ڵێ: ده تۆ ئاوڕێك له‌و ئاوه‌دانییه
به‌ره‌وه
كه له‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌ناره‌كانم جێیان دێڵم ...
كرمی ئاوریشمین به فسكه‌وه ده‌ڵێ:
من ده‌مرم تا دونیا پڕبكه‌م له (حه‌ریر)
تووله‌رێی كوێره‌وه‌بوو ده‌فه‌رموێ:
بۆچیته ئومێد كه خه‌ونی سه‌فه‌ر هه‌بێ و نه‌گه‌ی
به هیچ كه‌س و به هیچ شوێنێك
(با) پێم ده‌ڵێ: سیحراوی و
ئه‌فسوونكاربه وه‌ك من ..
كه دێم هه‌موو شتێك ده‌جووڵێ و كه‌چی خۆم
….
دیار نیم
سه‌یری منی ئاسمان كه .. چۆن به‌سه‌ر دونیادا ده‌گریم و
..
له‌ولاوه سه‌وزایی ده‌چێنم ..
له منی چیا هه‌ر هیچ فێر نه‌بیت ..
ئه‌وه فێربه كه داده‌ڕمێی .. نه‌كه‌ویت ..
له منی دره‌خت فێربه..
چه‌نده جوانه (به پێوه‌مردن)
ته‌رزه به باران ده‌ڵێ: ده تۆ سه‌یرێ .. چه‌نده
جوانه خۆكوشتن ..!
چه‌نده جوانه خۆ تواندنه‌وه .. له ناو ئه‌ویتر ..
منی به‌فریش بۆیه دێم ..
تا دایپۆشم عه‌یبه‌كانی خاك
….
ره‌شی دونیا
برینه‌كانی دره‌خت و گه‌ڕبوونی چیا
ده‌چمه‌وه گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كه‌ی خۆمان
ده‌ورم ده‌ده‌ن:پشیله‌ی گه‌ڕو سه‌گه‌به‌ره‌ڵڵاو..كه‌ره
پشت زامداره‌كان
پێم ده‌ڵێن: تۆ نه‌گۆڕاویت ..
هه‌نووكه‌ش رێزێكی گه‌وره له ئێمه ده‌گریت
چ سه‌یره كه من له نێو كه‌س و كار و دۆست و هاوڕێیان
لێكدی ده‌تۆرێین: زۆر جاران
وه‌لێ قه‌ت نه‌بووه .. تا هه‌نووكه‌ش ..بۆ تاقه جارێك
من له دره‌ختێك ، له مه‌لێك ، رووبارێك .. چڵه‌گیایه‌ك
یان له ئه‌شكه‌وتێكی هاوڕێم بتۆرێم
له ژماره نایه‌ن دۆستانی من
له ژماره نایه‌ن ناحه‌زانی من
بۆ دۆستان چیم هه‌بێ: جگه له خۆشه‌ویستی؟
بۆ دوژمنانیش:
(ئه‌ی خودا بیانبه‌خشه .. ئه‌و
ڕقه هیچ نییه .. جگه له نه‌فامی !)
نه‌ورۆزی 1999
|