شه‌وانه دره‌نگ ..
كه گه‌ڵا و گوڵا و سروه‌ش ده‌سره‌ون
ڕه‌زوان و شه‌یتانیش ده‌خه‌ون
هه‌موو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان ..
له‌سه‌ر هه‌زاران نهێنی و له‌زه‌ت و مه‌ینه‌ت .. داده‌خرێن
ئه‌ستێره‌كانیش له‌و دیو هه‌وره‌كانه‌وه ده‌كه‌ونه
سه‌رپشت
نه‌هه‌نگ و ماسییه‌كانی نێو ده‌ریا و رووباره‌كانیش .. سڕ
ده‌بن
ته‌نها من نه‌بێ .. بێدارم ..
ئه‌و شه‌وانه یه‌زدانیش ..
هه‌ر هه‌موو فریشته‌كانی خێر و شه‌ڕیش بێ‌ئاگا له دونیا
..
سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنن
من گوێم له زریكه‌یه‌كی بێ‌ئامان ده‌بێ
ناڵه‌یه‌كی جه‌رگبڕ
له گه‌ڕه‌كه دووره‌كانه‌وه "با" ده‌یهێنێ
ده‌بێ كێبێ و ته‌نیا بمرێ ..
ته‌نیا بنوێ..
ته‌نیا بدوێ .. ده‌بێ كێبێ ..؟
دێمه ده‌رێ
كه جگه له مانگی ده‌م زه‌رد هیچ نابینم ..
خه‌م دامده‌گرێ ..
هه‌موو شه‌وێ .. ئه‌و زریكه‌یه له خه‌وم ده‌كا
ئاراسته‌ی "با"ش سه‌رم لێ تێك ده‌دا
نازانم .. له كام ماڵه و .. له كام گه‌ڕه‌ك و ..
له كام شاره‌وه وا غه‌مگین دێ
وه‌ی له نه‌فامیم ..
كه‌ی تێده‌گه‌م كه زریكه‌ی رۆحی خۆمه و ..
تێكه‌ڵا به ناڵه‌ی خه‌لیقه‌ت ده‌بێ ..؟
هه‌موو شه‌وێ ..
هه‌موو .. شه‌وێ ..
|